Shadow Shadow

دهۆک، تەرمى ئەو کچە دۆزرایەوە کە لە یەکەم رۆژى جەژنەوە بێسەروشوێن بوو

17:33 شه‌ممه‌ 08 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک دۆزینەوەى تەرمى ئەو کچە 10 ساڵییەى ئاشکراکرد کە لە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزانەوە بێسەر و شوێن بوو.

.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاوى کردۆتەوە، ئەمڕۆ (شەممە) تەرمی ئەو کچە ونبووە دۆزرایەوە کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە سەنتەرى شارى دهۆک دیار نەما و بێسەر و شوێن بوو.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى پۆلیسى دهۆک، تەرمى دلین وەلید لە نزیک یاریگاى وەرزشى دهۆک دۆزراوەتەوە و بۆ زانینى هۆکارى گیانلەدەستدانى تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە و دۆسیەى لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کراوەتەوە.

.

دلین وەلید (تەمەن 10 ساڵ) سێ رۆژ پێش ئێستا و لە یەکەم رۆژى جەژنى رەمەزاندا لە سەنتەرى شارى دهۆک ونبوو.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل