fbpx
Shadow Shadow

دزێک چووەتەسەر ماڵی نانسی عەجرەم و پاشان هاوسەرەکەى کوشتوویەتی

14:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی دزێک هەڵدەکوتێتە سەرماڵی خانمە گورانبێژی لوبنانی، نانسی عەجرم، هاوسەرەکەى بە خەبەر هاتووە و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیاندا، دزەکەی کوشتووە.

.

ڕۆژنامەی “ئەلنەهار”ی لوبنانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەى دزەکە چووەتە ماڵەوە، پاش شەرە تەقە و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ فادی هاشم، هاوسەری نانسی عەجرەم، دزەکەی کوژراوە.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە “دزەکە توانیویەتی سێ پاسەوانی تایبەتی نانسی عەجرەم چەک بکات و پاشان هەوڵیداوە بەرەو ژووری منداڵەکانی نانسی بڕوات.”

.

بەگوێرەی ڕۆژنامە لوبانییەکە، هاوسەرەکەی نانسی هەوڵی داوە ڕێککەوتن لەگەڵ دزەکە بکات و بە پارە ڕازی بکات لە ماڵەکە بڕواتە دەرەوە، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوون، بۆیە هەلێکی قۆستووەتەوە و  لەپڕ تەقەی لە دزەکە کردووە وکوشتوویەتی.

.

لە  لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی ناوچەی کسراون ئەو شوێنەی کە ڤێلاکەی نانسی لێیە دەرکەوتووە، هاوسەرەکەی نانسی لە باری بەڕگریدا بووە، بۆیە بەپێی یاسا ئازاد کراوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسیش دزەکە هەڵگری ڕەگەزنامەی سوریە و تەمەنی 30 ساڵ بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل