fbpx
Shadow Shadow

نهێنی ئەو نرخە زۆرەی چییە؟

درێسێکی پێلێ ئەفسانە بەڕازیلییەکە بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ فرۆشرا و بوە گرانترین

17:17 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەو درێسەی کە پێلێ کۆتا یاری خۆی لە ژیانی وەرزشیدا پێوەکرد، لە زیادکردنێکدا بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ فرۆشرا.

,

لە زیادکردنێکى ئاشکرادا، لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، درێسێکی پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی بە بڕی 30 هەزار یۆرۆ فرۆشرا، کە ژمارە 10ی لەسەرە و ئەو ئەفسانە بەڕازیلییە کۆتا یاری ژیانی وەرزشی بەرامبەر یوگسلافیا لە یاریگای ماراکانا لە ساڵی 1971 بەو درێسەوە ئەنجامداوە.

,

پێش ئەو نرخەی درێسەکەی پێلێ، بەناوبانگترین درێس لەڕوى نرخەوە، درێسێکى ڕەنگ زەردى فاوستۆ کۆبی ماتۆڕسوار بو، کە بە بڕی 25 هەزار یۆرۆ فرۆشرابو.

,

هەروەها، ئەو درێسەی لۆچیانۆ سپینۆزی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لە ساڵی 1971 لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپی یاری پێوەکردبو، بە بڕی 940 هەزار یۆرۆ فرۆشراوە.

,

هاوکات ئەو درێسەی ماڕادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە وەرزی 1989-1990دا یاری بۆ یانەی ناپۆلی پێوەکردبو، بە بڕی حەوت هەزار و 500 یۆرۆ فرۆشراوە.

,

لەگەڵ هەموو ئەو ژمارانەی پێشتردا، نرخی درێسەکەی پێلێ بوە گرانترین و نرخی سەرجەم درێسەکانی پێشوی شکاند.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل