Shadow Shadow

درزی سەرکردەکانى حەشدی شەعبی دەرکەوت.. تائێستا پەیجی فەرمی ڕاگەیەنراوی “سەرۆک”ی بڵاونەکردووەتەوە

11:50 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تەقینەوەکانى بارەگا و کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق ناکۆکی و درزی نێوان سەرکردەکانى حەشدی شەعبی زیاتر دەرخست، سەرەتا جێگری دەستەى حەشد بە ڕاگەیەنراوێک ئەمریکای تۆمەتبار کرد، دواتر سەرۆکی دەستەکە ڕاگەیەنراوی جێگرەکەى ڕەتکردەوە و بە هەڵوێستى کەسی “موهەندیس” ناساندی.

زیاتر لەوەش، نزیکەى 11 کاتژمێرە فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی ڕاگەیەنراوی لەبارەى بابەتەکە و لەدژی موهەندیس بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تائێستا پەیجی فەرمی حەشد بابەتەکەى “سەرۆک”ـیان بڵاونەکردووەتەوە لەکاتێکدا ڕاگەیەنراوەکەى مەهدی موهەندیسی جێگر بە چەندین شێواز و بڕگەی تایبەت بڵاوکراونەتەوە.

.

دوێنێ مەهدی موهەندیسی، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە ڕاگەنراوێکدا ئەمریکا تۆمەتبارکرد لە تەقینەوەى بارەگا و کۆگاکانى چەکی حەشدی شەعبی، هەرزوو فالح فەیاز کە سەرۆکى دەستەکەیە ڕاگەیەنراوەکەى مەهدی موهەندیسی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، “ڕاگەیەنراوەکە واژۆی مەهدی موهەندیسی لەسەرە و نوێنەرایەتی نە حکومەت و نە حەشدی شەعبی ناکات.”

.

زیاتر بزانە.. حەشد ئەمریکا بە بەرپرسیار دەزانێت لە تەقینەوەى کۆگاکانى چەک.. “وەڵاممان دەبێت”

.

فالح فەیاز دوای نیو کاتژمێر لە ڕاگەیەنراوەکەى موهەندیس ڕاگەیەنراوی خۆی دەرکرد و وتی، “سەرۆکى دەستەی حەشد لێکۆڵینەوەى لە بابەتەکە کردووە و هەڵوێستى جیاوازە لەبارەى تەقینەوەکانەوە کە لە پێنج خاڵدا ڕوون دەبێتەوە.”

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە دەستێکى دەرەکی پیلان بۆداڕێژراوبووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕاستی.”

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هەموو ڕێکارەکان گیراوەتەبەر بۆ قەرەبووکردنەوەى ماددی و مەعنەوەی و کاریش دەکرێت بۆ گواستنەوەى کۆگاکانى چەک بۆ شوێنێکى باشترە و دور لە دانیشتوان.”

دەشڵێت، “ئەو ڕاگەیەنراوەى لەلایەن مەهدی موهەندیس دەرکراوە نوێنەرایەتی حکومەت و دەستەى حەشدی شەعبی ناکات و فەرمی نییە.”

.

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاندوە، “واشنتۆن هیچ پەیوەندییەكی بەو تەقینەوانەوە نییە کە لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی حەشدی شەعبیدا لە عێراق ڕودەدەن و ئێمە پابەندین بە پاراستن و پشتیوانیکردنی عێراق و هەروەها سەروەری خاکی ئەو وڵاتە دەپارێزین.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل