Shadow Shadow

دراوسێکەى خۆی بە خاکەناز و تەوەر کوشت.. پۆلیسی سۆران وردەکاری بڵاودەکاتەوە

13:35 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک و شەڕی نێوان دوو دراوسێ لە قەزای سۆران، هاوڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵ بە خاکەناز و تەور کوژرا.

شەماڵ دێواری، وتەبیژی پۆلیسی سۆران بە ناس کوردی وت، “کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2019، لە گەڕەکی بەختیاری شەڕ و کێشە لەنێوان دوو دراوسێدا دروستبووە و لە ئەنجامدا و هاوڵاتییەک بە خاکەنازو تەور کوژراوە.”

.”

ڕاشیگەیاند، کوژراوەکە ناوی ( أ  أ ف ) و تەمەنی 75 ساڵە و پێشمەرگەی خانەنشین بووە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد، “لەو شەڕەدا چەک بەکار نەهاتووە و تەنها خاکەناز و تەور و دار و بەرد نەبێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بە خاکە ناز لێی دراوە.”

دەشڵێت، “هەر لە ڕووداوەکەدا ژمارەیەک کەس بریندارابوون و ژمارەیەک تۆمەتباریش دەستگیرکراون.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل