fbpx
Shadow Shadow

داوا لە پەرلەمانى تورکیا دەکات لێپێچینەوەى لەگەڵ بکات

داود ئۆغڵۆ لە هاوڕێ دێرینەکەى هەڵدەگەڕێتەوە.. باس لە موڵک و ماڵە ناشەرعییەکەى ئەردۆگان دەکات

14:27 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

دواى ئەوەى ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا هەردوو وەزیرى پێشووى دارایى سەردەمى کابینەى داود ئۆغلۆى بەساختەکردن بۆ بەژرەوەندى زانکۆى ئەستەنبۆلى شەهیر تۆمەتبار کرد، ئەحمەد داود ئۆغلۆ بەتوندى وەڵامى دایەوە و وتى “ئەو زانکۆیە وەکو ئەردۆگان نە موڵکى ئەوە و نە بۆ بەرژەوەندى زاوا و مناڵەکانیشى سودی لێدەبینێت”.

.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆکوەزیرانى پێشووترى تورکیا لەڕاگەیەنراوەکەیدا وەڵامى تۆمەتەکانى ئەردۆگانى دایەوە و ڕایگەیاند “خێزان و کەسوکارى ئەردۆگان لەوانە کوڕ و کچ و زاواکەى دەستیانگرتووە بەسەر چەندین موڵک و ماڵى گشتیدا و لەپێناو کۆکردنەوەى سەروەت و سامانێکى زۆر و زەبەلاحدا هەموو شتێکیان قۆرخ کردووە”.

.

ئەوەشى ئاشکرا کرد، ئەردۆگان خۆى نرخ بۆ موڵک و ماڵە گشتیە گرنگەکان دادەنێت و دواتر خۆیشى کڕیارەکەى هەڵدەبژێرێت کە سەر بەخۆى بن.

.

لەدرێژەى ڕاگەیەنراوەکەیدا کە بەناونیشانى (ئەمەت لەکوێ بوو) بڵاویکردۆتەوە، ئۆغڵۆ داواى کردوە پەرلەمان لێکۆڵینەوە لەموڵک و ماڵە شەخسیەکانى ئەردۆگان و کەسوکارە پلە یەک و دووەمەکانى بکات بۆ ئەوەى بۆى دەربکەوێت کێ گەندەڵ و ساختەچییە.

.

مانگى ڕابردوو لەلایەن خوڵق بانکى تورکیاوە کە سەر بەحکومەتى ئەو وڵاتەیە، سەرجەم موڵک و ماڵ و دەرماڵەکانى زانکۆى ئەستەنبۆلى شەهیر بلۆک کرا کە ساڵى 2008 لەلایەن داود ئۆغڵۆەوە دروستکراوە و تا گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى کە ئەو بانکە وەکو بەخشین داویەتى بەو زانکۆیە قەدەغەش خرایە سەر زەوى زانکۆکە.

.

سەرۆک وەزیرانى پێشوتر و هاوڕێ دێرینەکەى ئەردۆگان داواشى کرد  دواى ئەنجامى لێکۆڵینەوە پەرلەمانیەکە، ئەو موڵک و ماڵەى ئەردۆگان و کەسوکارەکەى بەناشەرعى پێکەوەیان ناوە بگەڕێنرێتەوە بۆ موڵکى گشتى و سندوقێکى لێ دروست بکرێت بۆ دابەشکردنى بەسەر هەتیو و کەمدەرامەت و هەژارانى ترى تورکیادا.

.

هەر لەدرێژەى ڕاگەیەنراوەکەیدا لەسەر کەیسى زانکۆى ئەستەنبۆڵى شەهیر، داود ئۆغڵۆ دەڵێت “گەلى تورکیا باش ئەوە دەزانێت کێ بەڵێنەکەى نەبردووەتە سەر و چۆن موڵک و ماڵى گشتى بۆ بەرژەوەندى گشتى بەکارهێناوە و بیروباوەڕى خۆیان لەپێناو کۆکردنەوەى سەروەت و ساماندا گۆڕیوە، هیچ تۆمەتێکیش لەسەر من نیە تەنها ئەوە نەبێت کاتێک سەرۆک وەزیران بووم زەوییەکم بەخشیوەتە دامەزراوەیەکى زانستىى ئەوەش شانازى پێوە دەکەم لەکاتێکدا نە بەشم تێدایە و نە هیچ بەرژەوەندییەکى مادیم لەو زانکۆیەدا بۆ خۆم و مناڵ و زاواکانم تێدایە”.

.

ئۆغڵۆ جەختى لەوە کردەوە، ئەو ڕۆڵەى کەزانکۆى ئەستەنبۆلى شەهیر بینیویەتى بەهۆى زەوى و باڵەخانەکەیەوە نەبووە بەڵکو بەهۆى ئەو کەشوهەوا کۆمەڵایەتى و زانستیەوە بووە کە خوێندکاران و زاناکانى ئەو زانکۆیە گێڕاویانە، بەڵام ئەوانەى کە تەنها سەیرى زەوى بۆ نرخەکەى دەکەن لەو کارو دەستکەوتانە تێناگەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل