Shadow Shadow

ئۆغڵۆ لەبارەى لابردنى سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ كورده‌كان چى دەڵێت؟

داود ئۆغڵۆ: ئه‌ردۆگان سیستمى دیموكراتى وێرانكردووه‌ و ڕێزیش له‌گه‌له‌كه‌ى خۆى ناگرێت

17:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

 

سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى توركیا هێرشى توندى كرده‌ سه‌ر رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و رایگەیاند “ئه‌ردۆگان سیستمى دیموكراتى وێرانكردووه‌ و رێزى گه‌له‌كه‌ى خۆى ناگرێت”، میدیاكانى توركیاش ئاشكرایان كرد هه‌نگاوه‌كانى دامه‌زراندنى حزبێكى نوێى ئۆپۆزسیۆن به‌سه‌رپه‌رشتى ئۆغڵۆ و هاوڕێكانى چڕتر بووه‌ته‌وه‌ و نزیكه‌ى 40 په‌رله‌مانتارى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگانیش پشتیوانى ده‌كه‌ن.

.

 

 

له‌میانى پێشكه‌شكردنى وته‌یه‌كیدا له‌ ناوچه‌ى سكاریاى تورکیا، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى حكومه‌تى توركیا و هاوڕێى دیرێنى ئه‌ردۆگان و نه‌یارى ئێستاى، له‌سه‌ر پرسى لابردنى سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ كورده‌كان  و دانانى قه‌یومه‌كان له‌شوێنه‌كانیان ڕایگه‌یاند :”ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك هه‌ڵبژاردنى كرد و خه‌ڵكه‌كه‌ى چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ڕێز له‌ئەنجامەکەى بگیرێت، ئه‌مه‌یه‌ ئیراده‌ و ویستى گه‌ل، ئه‌و رێزلێنانه‌ش ته‌نها بۆ سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان نییه‌ به‌ڵكو بۆ سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى تورکیاشە كه ‌به‌ده‌نگه‌كانیان به‌شداریان كرد‌”.

 

.

ئۆغڵۆ روونیکردۆتەوە لابردنى سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت به‌پشتیوانیكردنى تیرۆریشه‌وه‌، ئه‌وه‌ش پاساوێكه‌ ئه‌ردۆگان و سیستمه‌كه‌ى بۆ زیندانیكردنى نه‌یاره‌كانیان بره‌وى پێ ده‌ده‌ن.  به‌ڵام نابێت به‌و پاساوه‌ پڕۆسه‌ى دیموكراتى كۆت و به‌ند بكرێت”.

 

.

هاوڕێ دێرینه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ى ئێستاى، ئاماژە بەوە دەکات‌ :”ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ پاڵپشتى تیرۆریان كردوه‌ دواى 31ى ئادارى ئه‌مساڵ كه‌ ده‌كاته‌ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كه، ده‌بوو دادگایى بكرێن و دواى ده‌ركردنیان له‌كاره‌كانیان ئینجا ئیدانه‌ بكرێن. به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پرسه‌ ڕە‌وایه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه‌”.

.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش كه‌ ئه‌ردۆگان ده‌یداته‌ پاڵ ئۆغڵۆ و هاوڕێكانى و به‌خیانه‌تكار و دابه‌شكارى گه‌لى تورك وه‌سفیان ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى توركیا ئاماژە بەوە دەکات:” ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى توركیا جیهانیه‌ ئه‌وا 81 ملیۆن تورك به‌شێكن لێى و كه‌س خۆى به‌ده‌رناگرێت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناتوانێت بڵێت ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ كراوه‌ته‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى قۆرخكراوى حیزبى ئه‌وا ئێمه‌ له‌و كه‌سانه‌ نین نه‌توانین ئه‌وه‌ بڵێین”.

.

 

ئۆغڵۆ جەختى کردووەتەوە :”پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌ڕێگه‌ى سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌ و كه‌سیش ناتوانێت تۆمه‌تى خیانه‌تكارم بداته‌ پاڵ و ئه‌وانه‌ى پێش منیش خیانه‌تكار نه‌بوون و پاش منیش هیوام وایه‌ كه‌سیان خیانه‌تكار نه‌بن”.

.

ڕە‌خنه‌كانى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ له‌كاتێكدایه، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ به‌شێوازێكى توند له‌دواى دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆك شاره‌وانیه ‌كورده‌كان ڕە‌خنه‌كانى به‌ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ى ئه‌ردۆگان بكات گه‌رچى پێشتر ڕە‌خنه‌ى له‌حكومه‌ت و حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان گرتووه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پێشێلكردنى بارودۆخى مافه‌كانى مرۆڤ و پرسى دیموكراتى له‌و وڵاته‌دا.

 

.

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ به‌گوێره‌ى میدیا ناوخۆییه‌كانى توركیا‌، دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌لى باباجان له‌وه‌زاره‌تى دارایى و حزبه‌كه‌ى ئه‌رۆدگان هه‌ریه‌كه‌ له‌باباجان و ئۆغڵۆ و عه‌بدوڵا گویلى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو هه‌نگاوه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنى حزبێكى نوێ چڕكردووه‌ته‌وه‌ و به‌نیازن به‌منزیكانه‌ش داواى مۆڵه‌تى یاسایى بكه‌ن.

.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارى میدیاكانى توركیا، نزیكه‌ى چل په‌رله‌مانتارى داد و گه‌شه‌پێدانى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و له‌گه‌ڵ چوار وه‌زیرى پێشوو له‌سه‌ر پشكى ئه‌و حزبه‌ ده‌یانه‌وێت پشتیوانى حزبه‌ نوێیه‌كه‌ى سێ هاوڕێ دێرینه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان بكه‌ن كه‌ ئێستا به‌نه‌یار و ئۆپۆزسیۆنێكى سه‌رسه‌ختى ئه‌ردۆگان ده‌ناسرێن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل