fbpx
Shadow Shadow

"نەیانتوانی تێبینییەکانى ئێمە بەدرۆ بخەنەوە"

داودئۆغڵۆ خواستی دروستکردنی حزبێکی نوێی ڕاگەیاند

13:55 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەحمەد داودئۆغڵۆ بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەى خۆی لە پارتی داد و گەشەپێدان ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، دەیەوێت حزبێکی نوێی سیاسی دروستبکات.

ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەگەڵ سێ سەرکردەى تری ئەو حزبە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان ڕاگەیاند و وتی، نزیکەى سێ ساڵە بە “بێدەنگی” ماوەتەوە و هیچ بابەتێکى ناوخۆیی پارتی داد و گەشەپێدانی لە میدیاکانەوە باس نەکردووە، بەڵکو سەرجەم تێبینییەکانى بە نوسین و زارەکی داوە بە باڵاترین دەسەڵاتی حزب بەڵام گوێی لێ نەگیراوە.

.

لەبارەى بڕیاری پارتی داد و گەشەپێدان بۆ بانگهێشتکردنی بۆ لیژنەى لێپرسیینەوە، داودئۆغڵۆ وتی، “هەندێک کەس نەیانتوانی ڕەخنەکانمان بە درۆ بخەنەوە بۆیە هەوڵیان دا لە حزب دەرمان بکەن، بە ناپاکی تۆمەتباریان کردین بەبێ هیچ بەڵگەیەکیان هەبێت.”

ئاماژەى بەوەشکرد، پارتی داد و گەشەپێدان کە “تیمێکی بچوک دەیجوڵێنێت ناتوانێت کێشەکانى وڵات چارەسەر بکات، ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ناوخۆی ئەستەم بوو.”

.

لەدوای دەرکەوتنى داودئۆغڵۆ بە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا و ڕەخنەگرتنی لە حزبەکەى خۆی، لیژنەى لێپرسینەوەى پارتی داد و گەشەپێدان بانگیکرد وەک ئامادەکارییەک بۆ دەرکردنی.

داودئۆغڵۆ یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانى پارتی داد و گەشەپێدان و چەندین پۆستی باڵای حزبی و حکومی وەرگرتووە لەوانە وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیرانی تورکیا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل