Shadow Shadow

داوا له ‌دادگاكان دەکرێت به‌توندترین سزا ڕوبه‌ڕوى دیارده‌ى سایتى بێ دایك و باوك ببنه‌وه

16:08 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

‌بۆیه‌كه‌مجاره‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، داوا له‌ دادگاكان ده‌كات سوكایه‌تى كردن بە داموده‌زگا و كه‌سایه‌یتیه‌ سیاسییه‌كان له‌ڕێگه‌ى سایته‌ بێ دایك و باوكه‌كانه‌وه‌ ڕابگرێت.

.

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا، داواى له ‌دادگاكانى عێراق كردووە بە یاسا ڕوبه‌ڕوى دیارده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى سایته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ بێ دایك و باوكه‌كان (وه‌همییه‌كان)  ببنه‌وە، بەتایبەت ئەوانەى كه‌ سوكایه‌تى به ‌دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هاوڵاتییان به گشتى ده‌كه‌ن.

.

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ڕێنمایى دادگاكانى كردووه‌، ئه‌و تاوانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى  تاوانى ساخته‌كردندا دابندرێت و به‌پێى یاساى سزاكانیش قورسترین سزاش به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانیدا بچه‌سیپنرێت، هاوشێوه‌ى سزاى جنێودان و تۆمه‌ت دروستكردن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

.

دیارده‌ى دروستكردنى سایتى بێ دایك و باوك (وه‌همى) له ‌زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌دا باوه‌ كه ‌گوزارشت كردن له‌ئازادییه‌ گشتییه‌كان سنورداره‌، بۆ ئه‌و كاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كى خراپ سود له‌ ته‌كنه‌لۆژیا وه‌رده‌گیرێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل