Shadow Shadow

داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت هاورده‌ى مریشك و هێلكه‌ و ماسى قه‌ده‌غه‌ بکات

16:36 دوو شه‌ممه‌ 20 ئایار 2019

 

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلیمانی له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، به‌پێی بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که‌ له‌ 18ى ئایار بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، هاورده‌کردنی مریشک و هێلکه‌ و ماسی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و داوا له‌ته‌واوی ده‌روازه‌ سنورییه‌کان کراوه‌ که‌ په‌یوه‌ستبن به‌بڕیاره‌که‌وه‌ و هه‌ر خاڵیکی سنوری کار به‌و بڕیاره‌ نه‌کات ئه‌وا ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و ماددی ده‌بێته‌وه‌.

.

وتیشى، بڕیاره‌که‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆیی و به‌رهه‌می زۆری په‌له‌وه‌ر ده‌رکراوه‌، که ‌له ‌ناوخۆی عێراقدا توانای ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پێداویستی به‌رهه‌می ناوخۆی مریشک دابینبکرێت، وه‌ك ژوورى بارزگانى و پیشه‌سازى سلێمانى داوا داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیاره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانیش جێبه‌جێبكرێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل