fbpx
Shadow Shadow

داوا دەکرێت یاریزانێک سزا بدرێت بەهۆى ئەوەى شەقى لە مریشکێک هەڵداوە و کوشتویەتى

09:41 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کۆمەڵەیەکى بەرگرى لە ئاژەڵان لە کرواتیا، سکاڵایان لە دژى یاریزانێکى تۆپى پێ تۆمار کردووە، بەهۆى ئەوەى لە یارییەکى نیمچە فەرمیدا “شەقى لە مریشکێک هەڵداوە و لە ئەنجامدا کوشتویەتى”.

,

ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردوو لەکاتى بەڕێوەچوونى یارییەکى نیمچە فەرمیدا لە ڕۆژهەڵاتى وڵاتى کرواتیا، چەند مریشکێک چونەتە ناو یاریگاکەوە، لەوکاتەدا ئیڤان گازدیک، یاریزانى ئان کاى یلینگراد دواى مریشکێک دەکەوێت و بەر لەوەى بیگرێت شەقێک لە مریشکەکە هەڵدەدات و لە پەرژینى یاریگاکەوە دەیکاتە دەرەوە، بەهۆى ئەو لێدانەشەوە مریشکەکە مردار دەبێتەوە.

,

داوەرى یارییەکە بەهۆى ئەو ڕەفتارەوە کارتى سور بەڕوى یاریزانەکەدا بەرز کردەوە، بەهۆى ئەوەى ڕەفتارەکەى “ناوەرزشی” بوە.

,

لەئێستادا کۆمەڵەى “هاوڕێیانى ئاژەڵان”ى ناحکومى لەو وڵاتە، ئیدانەى ئەو ڕەفتارەى یاریزانەکەیان کرد، ڕایانگەیاند: “بۆ کەسێکى پێگەیشتو کە تەمەنى 23 ساڵ بێت ئەوە ڕەفتارێکى نابەجێ بوە، ڕەفتارێکى بێ غیرەتانە بوە بەرامبەر ئاژەڵێکى دەشتەکى کە لێدان لەو ئاژەڵە واى کرد بە ئازارەوە بمرێت و ئێسکەکانى تێکشکابێت”.

,

ئەو کۆمەڵەیە جەختیان کردووەتەوە، ئەو یاریزانە لەژێر “تاوانى کوشتن و ئازاردانى ئاژەڵ” دەدەنە دادگا، کە ڕەنگە سزاى یەک ساڵ زیندان وەربگرێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل