fbpx
Shadow Shadow

داوا دەکرێت ڤێنیسیا بخرێتە لیستى ئەو شارانەى کە لە لێوارى لەناوچووندان

16:24 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

گەورەترین گروپى بوارى ژینگە لە ئیتاڵیا داوا دەکەن، ڤێنیسیا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بخرێتە لیستى ئەو شارانەى کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەر، داواش دەکەن کەشتییە گەشتیارەییەکان نزیکى شارەکە نەبنەوە.

.

فشارەکانى ئەو گروپە پاش ئەوە هات، کە بەر لە مانگێک کەشتییەکى زەبەلاح، خۆى کێشا بە بەلەمێکى گەشتیاریدا لە ڤێنیسیا، بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون، پاشان لەنێو هاوڵاتیانى ئەو شارەدا باسوخواسى پاراستى مێژووى ئەو شارە کرا کە ساڵانە 30 ملیۆن گەشتیار ڕوى لێدەکەن.

.

ماریاریتا سینیۆرێنى، سەرۆکى ڕێکخراوى ئیتاڵیا نۆسترا، ئاماژەى بەوە کردووە، مەبەستى سەرەکییان لەو هەڵمەتە بۆ ئەوەیە پارێزگارى لە شوێنەوارە ڕۆشنبیرى و سروشتییەکەى ئیتاڵیا بکەن، دەشڵێت: “ڤێنیسیا زۆر تایبەتە و دەگمەنە، ناکرێت لێگەڕێین بەتەواوى لەناو ببرێت، کە وا خەریکە لەناو دەبرێت”.

.

ئەو چالاکوانەى بوارى ژینگە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەوەشى خستوەتەڕوو: “ڤێنیسیا یەکێکە لەو شارانەى کە لە جیهاندا لە بەردەم مەترسیدایە”.

.

هەر لەو کۆنگرەیەدا، داوا لە یونیسکۆ کراوە، ئەو شارە بخاتە لیستى ئەو شوێنەوارە جیهانییانەى کە خەریکە لەناوبچن.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل