fbpx
Shadow Shadow

داوا دەکرێت لە پەرلەمانى کوردستان بە یاسایەک ماڵپەرە سێکسییەکان دابخات

23:04 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانی، داوا لە پەرلەمانى کوردستان دەکات بە یاسایەک ماڵپەرە سێکسییەکان لە هەرێمى کوردستان دابخات و پەرلەمانتارێکیش ئاماژە بەوە دەکات “باشتر وایه‌ په‌رله‌مان سه‌رقاڵى بابه‌ته‌ گرنگه‌كانى ژیانى خه‌ڵكى بێت به‌تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مووچه‌ پاشكه‌وتكراوه‌كان نه‌ك خۆ سه‌رقاڵكردنى به‌كێشه‌ى سایته‌ سكێسیه‌كانه‌وه”‌.

.

سیپان ئامێدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند”هیچ داواكاریه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ش كرا، وه‌كو بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى یارى پۆپجى ده‌توانین بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ش ده‌ربكه‌ین “.

.

سیپان ئامێدى رێوشوێنى گرتنەبەرى ئەو کارە بە ئاسان نابینێت بەهۆى ئەوەى ژێده‌رى ئینته‌رنێتى له‌كورستاندا جیاجیایه‌ و له‌یه‌ك ژێده‌ره‌وه‌ نییه‌ تا بتوانرێ ئه‌و سایت و په‌یجانه‌ به‌ئاسانى فلته‌ر بكرێن.

.

روونیشیکردەوە، هەرچەندە ناشتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌دا سه‌د كۆنترۆڵى ئه‌و دیارده‌یه‌ بكرێت چونكه‌ پێویستى به‌ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتووتر هه‌یه‌.

.

به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كێشه‌ى كردنه‌وه‌ى سایت و په‌یجه‌ سێكسیه‌كان گرفتى چینێكى دیاریكراوه‌ و په‌رله‌مانیش گرنگتره‌ به‌پرسى تره‌وه‌ خۆى سه‌رقاڵ بكات به‌تایبه‌تى پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان كه‌په‌یوه‌ندیان به ‌زیاتر له‌ حه‌وت سه‌د هه‌زار مووچە خۆرى ئه‌م وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ .

.

لێدوانەکەى سیپان ئامێدى لەکاتێکدایە له‌میانى كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و مافى ژنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، عومەر گوڵپى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانی داواى كرد به‌بڕیارێك كردنه‌وه‌ى سایت و په‌یجه‌ سێكسیه‌كان قه‌ده‌غه ‌بكرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل