Shadow Shadow

داوا دەکرێت بۆ جێبەجێکردنى پرەنسیپى شەفافییەت دوو یاساى تایبەت بە ڕۆژنامەگەرى جێبەجێبکرێن

16:02 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس كورد –

سەنتەری میترۆ ده‌ڵێت، جێبه‌جێكردنى هەردوو یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری و یاسای رۆژنامەگەری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە، هەنگاوێك دەبێت بە ئاراستەی بەشداری هاوڵاتییان‌ و میدیا و رێكخراوەكان بۆ بەهێزكردنی پرەنسیپی شەفافیەت‌.

.

سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى کردن لە ڕۆژنامەنوسان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ناس كورد ناردووه‌، داوا دەكات: “كۆسپەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوس لەگەیشتن بە سەرچاوەی زانیاری لاببرێت، هەموو زانیارییە حكومییەكان لە چوارچێوەی نهێنیدا پۆلێن نەكرێن، بەڵكو بە پشتبەستن بە بڕگەكانی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، كارئاسانی بۆ رۆژنامەنوسان بكرێت، ئەمەش بە گرەنتی بەرنامەكەی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دەزانین بۆ بەشداری هاوڵاتییان و میدیا لە پرۆسەی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی”.

.

سه‌نته‌ره‌كه‌ كه‌ به‌یاننامه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌ت كردووه‌، پێى وایه: “لەكاتی لادان و تاوان و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، لەلایەن كارمەندی بواری گشتی، یاسا رێگەی داوە ئەو كارانەیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت، بۆیە باشترە لەبری سانسۆر و پەنابردن بۆ تۆڵەكردنەوە، ئەو كەسانە ڕێگەی وەڵامدانەوە هەڵبژێرن، هەروەها‌ جیاكاری لەنێوان كەناڵەكانی راگەیاندندا نەكرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیارى و پێویستە راگرتن (تەوقیفكردن)ی رۆژنامەنوسان لەسەر كەیسەكانی تایبەت بەبڵاوكردنەوە نەمێنێت”.

.

لە به‌یاننامه‌كه‌دا میترۆ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “پێویسته‌ تاوانەكانی تایبەت بە بڵاوكردنەوە، جگە لە پۆلیس هیچ دەزگایەكی ئەمنی بۆی نەبێت رۆژنامەنوس بانگ بكات، ئەویش تەنها بەفەرمانی دادوەر بێت، دەسەڵات و ئەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ دادگاییكردنی سەرپێچیكەران بەرامبەر رۆژنامەنوسان و حكومەتی دەربازنەبوونی بكوژ و تاونباران بێت، هاوكات راپۆرتەكانی رێكخراوە بیانی و ناوخۆییەكانی كە تایبەتن بەپێشێلكاری و لادان كاریان له‌سه‌ر بكرێت”.

.

سەنتەرى میترۆ، پێشێلکارییەکانى بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان لاى خۆى دۆکیۆمێنت دەکات، دواتر بە ڕاپۆرتى ساڵانە پێشێلکارییەکان بڵاو دەکاتەوە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل