Shadow Shadow

هەینییەكی جیاواز بۆ هاووڵاتیانی سودان

داوا دەكرێت دەسەڵات رادەستی حكومەتێكی راگوزەری مەدەنی بكرێت

10:31 هه‌ینی 12 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

پاش دورخستنەوەی عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی سودان لەپۆستەكەی لە ژێر فشاری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە فراوان و بەردەوامەكانی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە، بڕیارە ئەمڕۆ (هەینی) خۆپیشاندەران لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی سودان كۆببنەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی سەربازی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە.

لە راگەیەندراوێكی هێزی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕاندا، ئاماژە بەوە كراوە” گردبوونەوەكانمان بەردەوامی دەبێت لە گۆڕەپانەكاندا و بڵاوەی پێ ناكرێت تا ئەو كاتەی گشت داخوازییەكانی گەلی سودان دێتەدی، بە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ حكومەتێكی راگوزەری مەدەنی كە لە دروشمەكانی یەكەم ڕۆژی خۆپیشاندانەكانەوە بەرزكراوەتەوە”.

لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە “نوێژی هەینی لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە بارەگای فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی سودان ئەنجام دەدرێت، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبە دەسەڵاتی سەربازی و شكاندنی كۆت و بەندەكانی ئەو ڕژێمە”.

داوا دەكرێت دەسەڵات رادەستی حكومەتێكی راگوزەری مەدەنی بكرێت

محەمەد حەمدان دقلو فەرماندەی هێزی پاڵپشتی خێرا لە درەنگانێكی شەوی پێنجشەممە داخوازییەكی داوەتە سەركردە و نوێنەرانی خۆپیشاندەران و داوای دانیشتن و كردنەوەی دەرگای دیالۆك و گفتوگۆی لێكردوون بۆ گەیشتن بە دەرچە و چارەسەرێك بۆ دۆخەكە بەرەچاوكردنی داخوازییەكانی گەلی سودان، و دوورخستنەوەی وڵات لە پشێوی و پارچە بوون.
لە لایەكی ترەوە خۆپیشاندەران توانیان بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ بشكێنن كە ئەنجومەنی سەربازی لەكاتژمێر 10ی شەو هەتا 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بەكاتی شاری خەرتووم بڕیاری لەسەردابوو.

لەئێستاشدا مانگرتن و گردبوونەوەكانی هاووڵاتیان بۆ ڕۆژی شەشەم لەبەردەم بارەگای سوپادا بەردەوامی هەیە و دروشمی (دووبارە بڕوخێ)یان بەرزكردۆتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجومەنە دەكەن كە لەراگەیەندراوێكدا دوای لەكارخستنی بەشیر داوای وەستاندنی ئیشكردن بە دەستوور و دەستپێكردنی قوناغێكی كاتی بۆ دوو ساڵ، و بەڕێوەبردنی كاروباری وڵات لەلایەن ئەنجومەنێكی سەربازییەوە، كرد بوو.

داوا دەكرێت دەسەڵات رادەستی حكومەتێكی راگوزەری مەدەنی بكرێت
گردبوونەوەی پیشەوەرانی سودان كە بەهێزترین لایەنی رێكخەری خۆپیشاندانەكانە داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەندی داخوازییەكانی ئەنجومەنی سەربازی نەبن و بەردەوامبن لە گردبوونەوەی سەرتاسەری وڵات، هەروەها داوای لە ئەفسەران و سەربازەكانی سوپا كرد بێنە ریزی خۆپیشاندەران .

خۆپیشاندانەكانی سودان لە كانونی یەكەمی 2018 دەستیپێكرد لە دژی گرانی نرخ و قەیرانی دارایی، بۆ بڵاوەپێكردنی ئەو خۆپیشاندانانە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سودان بە دەیان كەسیان لە هاووڵاتیانی سڤیل كردە قوربانی، هەموو گردبونەوەیەكیشیان قەدەغەكرد، تا لە مانگی شوباتی 2019 خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرەی سەند و دەسەڵاتی ئەو كات بە فیشەك وەڵامی دانەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل