fbpx
Shadow Shadow

"زیدان بەهۆی ڕۆناڵدۆوە سەرکەوتو بو"

داوای دەستلەکارکێشانەوەی زیدان لە ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید دەکرێت

14:33 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دوای شکستەکەی شەوی ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر پاریس سانجێرمان، هاندەرانی یانەی شاهانە داوای دەستلەکارکێشانەوەی زیدان دەکەن و بەشێکیشیان پێیانوایە، ئەو بەبێ ڕۆناڵدۆ کۆتایی هاتوە.

,

شەوی ڕابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریاڵ مەدرید جگە لەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بەرامبەر پاریس سانجێرمان شکستی هێنا، ئاستێکی شەرمنانەشی پێشکەشکرد و بەدرێژایی یاریەکە هیچ تۆپێکیان بۆ ناو گۆڵ لێنەدا، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە دوای 14 ساڵ لە یانەکە ڕودەدات.

,

لە دوای یارییەکەش زیدانی ڕاهێنەری یانەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئاستی یاریزانەکانی ناڕازییە و  ئاماژەی بەوەشکرد: “کێشەى گەورەمان ئەوەبو کە هاوسەنگیمان لەدەستدا و هێڵەکانیش لەیەک پچڕابوون، ئەوەى بینیم لە یاریگادا بەدڵم نەبو زۆر خراپ بوین، بەڵام نابێت بیر لە ڕابردوو بکەینەوە و پێویستە تەرکیز بکەینە سەر یارییەکانی داهاتو”.

,

وتەکانی زیدان لە کاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆرێک لە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید داوای دەستلەکارکێشانەوەی زیدانی ڕاهێنەر دەکەن، پێیانوایە بە خەرجکردنی 600 ملیۆن دۆلار لە کڕینی یاریزاناندا پێویستبو ئاستی یانەکە زۆر باشتر بوایە و ئەو ئاستە خراپەیان خستوەتە ئەستۆی زیدان.

,

هاوکات یەکێک لەو هاندەرانە نوسیویەتی: “زیدان بەهۆی بوونی ڕۆناڵدۆ لە یانەکە لە ڕابردوودا سەرکەوتو بو، بەڵام سەردەمی زیدان لە دوای ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ کۆتایی هات”.

,

زیدان لە یەکەم تاقیکردنەوەیەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، ناوی خۆی لە مێژوودا نوسییەوە و توانی سێجاری لەسەر یەک خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ یانەکە بەدەستبهێنێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل