Shadow Shadow

داوای دورخستنەوەی زیدان دەکرێت لە ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید

17:42 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دوای شکستە گەورەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، هاندەرانی ئەو یانەیە داوای دوخستنەوەی زیدان دەکەن لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە.

.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکى پاڵەوانێتی دۆستانەدا، ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێکی ئابڕوبەرانە و  بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی هاوشاری شکستی هێنا، کە ئەوەش لێدانێکی کوشندە بوو بۆ هاندەرانی ئەو یانەیە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.

.

پاش تەواوبوونی یارییەکە، بەشێکی زۆر لە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای دوورخستنەوەی زیدان دەکەن لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە.

.

هاندەرانی یانەی شاهانە ڕەخنەی توند لە زیدان دەگرن، بەوەی گاریس بەیڵ و جەیمس ڕۆدریگێز و دانی سیبایۆسی پشتگوێ خستووە و  پشت بە کۆمەڵێک یاریزانی وەک ڤاسکوێز و ناتچۆ ڕۆدرگێز دەبەستێت.

.

هاوکات لە پاش یارییەکە زیدان ڕایگەیاند:”بەشێوەیەکی سەیر یارییەکە دەستیپێکرد و بەخێرایی تا خولەکی هەشت دوو گۆڵمان لێکرا و نەمانتوانی هیچ کاردانەوەیەکمان هەبێت”.

.

زیدان ئاماژەی بەوەشکرد، بەگشتی دڵتەنگن بە ئەنجامەکە، بەڵام ئەوە یارییەکی خۆئامادەکاری بووە و هەرچەندە هێشتا کێشەی گەورە لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بەڵام هەوڵدەدەن بە باشترین شێوە خۆیان ئامادە بکەن بۆ وەرزی نوێ.

.

پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ڕابردوو بە چەند مانگێک، پاش ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕی و لە چامپیۆنسلیگ ماڵئاوایی کرد، زیدان گەڕایەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە، بەڵام تائێستا هاندەرانی یانەکە بە ئەنجامەکانی یانەکەیان دڵخۆش نین.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل