fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"یان خۆتان ڕادەستی تیمە پزیشکییەکان بکەن"

داوایەکی بەپەلە لە وەزیری تەندروستی هەرێمەوە.. “دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵتان”

09:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

وەزیری تەندروستی داوایەکی بەپەلە لەو کەسانە دەکات کە بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە یاخود بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بە زووترین کات لە ماڵ و منداڵیان دور بکەونەوە و پەیوەندی بە تیمەکانەوە بکەن.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئازاری 2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە بانگەوازێکی “بەپەلە”دا لە هەژماری خۆی ڕایگەیاند، “دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە، یان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین و ئاگاداریان دەکەینەوە بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن”.

.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: “داواش لە هاوڵاتیان دەکەین کە نزیک نەبنەوە لەو کەسانەو  لەپێناو تەندروستی خۆیان و خانەوادەکانیان پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19”.    

.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە قاچاخ یاخود بەبێ پشکنین لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل