Shadow Shadow

داواکاری گشتی ئیتاڵیا داوای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا کرێکار دەکات

21:28 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

داواکاری گشتی ئیتاڵیا داوای 12 ساڵ زیندانى بۆ مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام کرد، ناوبراویش پرسەکە بە “گەلەکۆمەیەکى” نێودەوڵەتی لە بێکەسی خۆیدا ناودەبات.

.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دووربینی تایبەت بە مەلا کرێکار، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2019 دانیشتنی فەرمی دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتاڵیا لەسەر پرسی مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام  و چەند کەسێکی دیکە بەڕێوەچووە، تیایدا دادگا داوای 12 ساڵ زیندانی بۆ کردوون.

.

وەک دووربین باسى لێوەکردووە، بەپێی دۆسییەکەی مەلا کرێکار و هاوڕێکانی لە دادگای ئیتاڵیا، گوایە گروپێکی “تیرۆرستییان” لە ئەوروپا دروستکردووە، هەروەها خەڵکیان ناردووە بۆ مەشقی سەربازی لە سوریا و پەیوەندییان هەیە بە ڕێکخستنەکانى قاعیدەوە.

.

لە بەرامبەردا مەلا کرێکار ڕایگەیاندووە: “گەلەکۆمەیەکى نێودەوڵەتی سەیرە،لە سەر کەڵەکەدرۆیەکی بێ بنەما لە بێکەسیماندا یاری بە ڕۆحمان دەکەن”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل