fbpx
Shadow Shadow

"بۆ لاواز کردنى ڕۆڵى داواکارانى گشتییە"

داواکارى گشتی هەرێم مافی جوڵاندنی سكاڵا لە داواکارى گشتى پارێزگاکان وەردەگرێتەوە

22:41 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بە بڕیارێک، سەرۆكایەتی داواكاریی گشتی هەرێم، مافی جوڵاندنی سکاڵا لە سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی پارێزگاکان سنوردار دەکات، پارێزەرێکیش پێیوایە، بڕیارەکە بۆ دەستگرتن و لاوازکردنی ڕۆڵی ئەندامانی داواکاری گشتییە.

.

بڕیارەکەی داواکاری گشتی هەرێم کە بەرواری 12ى ئایاری ئەمساڵی لەسەرە، داوا لە فەرمانگەكانی داواكاریی گشتی لە پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێم دەكات، بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەوان، سكاڵا نەجوڵێنن، بەڵکو تەنها لیژنەی مافی گشتی فەرمانگەكان هەڵدەستن بە جوڵاندنی سكاڵاكان.

.

بڕیارەکە واژووی دادوەر ئازاد حەسەن ئەحمەد، سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێمی لەسەرە و ئاڕاستەی فەرمانگەی داواكاری گشتی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە و راپەڕین كراوە، تیایدا هاتوووە، “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و راپەڕاندنی كارەكان بەشێوەیەكی دروست، داوا دەكەین پێش جوڵاندنی هەر سكاڵایەك لەلایەن فەرمانگەكەتان، بە نوسراوێك بەراییەكانمان بۆ ڕەوانە بكەن یاخود بە ئیمەیل، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت لەلایەن دەستەی داوای مافی گشتی”.

.

یاساناسان بڕیارەکە بە مەترسیدار وەسفەدەکەن و پێیانوایە، بۆ دەستگرتن و لاوازکردنی ڕۆڵێ زیاتری داواکارانی گشتییە، هەروەها کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر ئەندامانی داواکاری گشتی و هەستان بە ئەرکە یاساییەکانی خۆیان.

.

محەمەد مەعروف، پارێزەر و ئەندامی ڕێکخراوی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو یاساییەی کە داواکاری گشتی کاری پێدەکرد، بڕیاری ساڵی 1979 بووە و دادوەران هەمیشە ڕەخنەی ئەوەیان لێگرتووە کە ناتوانن دەست بۆ هەموو کەیسێک بەرن”.

.

ئەو پارێزەرە وتیشی، زەوتکردنی مافی جوڵاندنی سکاڵا لە سەرۆکی فەرمانگەکانی داواکاری گشتی لە کاتێکدایە، هەندێک کەیس هەیە پێویستی بە جوڵاندنی خێرا هەیە، بەڵام تا گرتنەبەری هەموو ئەم ڕێکارانە، کاریگەری ئەوتۆی نامێنێت.

.

لە بەرامبەردا ئاسۆس هەردی ڕۆژنامەنووس دەڵێت: “بەپێی یاساکە، فەرمانگەكانی داواكاری گشتی لە پارێزگاكانی هەرێم دەبنە فەرمانگەی گەیاندنی زانیاری بە سەرۆكایەتی‌ و مافی ‘یاسایی’ تۆمارکردنی سكاڵاو داکۆکیکردن لە مافی گشتییان لێ دەسەندرێتەوە”.

.

ئاسۆس هەردی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی: “هەق وایە دادوەرە بەڕێزەكانی ئەو فەرمانگانە بنێرنە ماڵەوە و كۆمەڵێك راپۆرتنووس لەشوێنیان دامەزرێنن”.

.

بەوتەی محەمەد مەعروفی پارێزەریش، بڕیارەکە هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە و هیچ مادەیەکی یاساییش نییە کە ڕێگری لە داواکاری گشتی بکات بۆ جوڵاندنی کەیس بەرامبەر ئەو شتانەی کە پەیوەندیدارن بە مافی گشتییەوە.

.

ئەو پارێزەرە پێیوایە، لەماوەی ڕابردوودا بەشێک لەئەندامانی داواكاری گشتی هەندێك سكاڵایان جوڵاندووە و لە بابەتە گشتییەكاندا قسەیان دەكرد، بەڵام دواتر داواکاری گشتی دەستیکرد بە گرتنەبەری چەند ڕێكارێکی یاسایی بەرامبەر ئەندامانی داواكاریی گشتی لە ئیدارە و پارێزگاکان، بەوەی كە نابێت هیچ ئەندامێكی داواكاریی گشتی بەشداریی كۆڕو كۆبوونەوە بكات و لێدوان بۆ میدیاكان بدات.

.

لەبارەی کاریگەری بڕیارەکە لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوەو کاروباری دادگاکان، ئاسۆس هەردی ڕۆژنامەنوسیش دەڵێت: “ئەو رۆژەی دەزگای داواکاری گشتی خرایە سەر وەزارەتی داد، دیار بوو کە حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان چ جۆرە سیستمێکی دادوەرییان دەوێت، سیستمێک کە لەژێر رکێف ‌و فەرمانی حیزبدا بێت، نەک دەزگایەکی سەربەخۆ کە داکۆکی لە مافەکانی ئێمەی هاوڵاتی بکات”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل