fbpx
Shadow Shadow

"به‌په‌له شوێنى خۆپیشاندانه‌كان به‌جێبهێڵن"

داواكارى گشتى و دەزگا ئەمنییەکانى ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌نێرن

14:08 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

به‌گوێره‌ى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ چالاكوانانى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان کردووەتەوە‌، نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ له‌لایه‌ن داوكارى گشتى و چه‌ند ده‌زگایه‌كى ئه‌منیى ئێرانه‌وه‌ بۆ چه‌ندین خۆپیشانده‌رى شاره‌كانى ئه‌لبورز  لەوڵاتى ئێران نێردراوه‌.

.

له‌ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نامه‌یه‌ى كه‌له‌لایه‌ن داواكارى گشتى شارى ئه‌لبورزه‌وه‌ كه‌ وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ ئاڕاسته‌ى خۆپیشانده‌ران كراوه‌ تیایدا هاتووه ‌:”خۆپیشاندانه‌كان ده‌بنه‌ هۆى پشێوى دروستكردن بۆ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن نه‌یارانى ئینقلابى ئیسلامیه‌وه‌ خراپ كه‌ڵكى لێوه‌رده‌گیرێت”.

داواكارى گشتى و دەزگا ئەمنییەکانى ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌نێرن

.

هه‌ر له‌نامه‌یه‌كى تریشدا كه‌ به‌ناوى ده‌زگاى هه‌ماهه‌نگى ئاسایش و هه‌واڵگرییه‌وه‌ له‌شارى بۆشهه‌ر بۆ ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیان نێردراوه‌ و تیایدا هاتووه ‌:”به‌په‌له شوێنى خۆپیشاندانه‌كان به‌جێبهێڵن ئه‌گینا ڕووبه‌ڕووى سزاى توند ده‌بنه‌وه‌”.

 

.

لاى خۆشیانه‌وه‌ چالاكوانانى خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌كانى كرمان و خۆزستان كه‌ ‌ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت ناسراوه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن نامه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌.

.

داواكارى گشتى ئێرانیش خۆپیشانده‌ران به‌كۆمه‌ڵێك گێره‌شێوێن له‌دژى ده‌وڵه‌ت وه‌سف ده‌كات و به‌ڵێنیش ده‌دات به‌توندترین سزا ڕووبه‌ڕویان ببنه‌وه‌.

داواكارى گشتى و دەزگا ئەمنییەکانى ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌نێرن

.

پارێزه‌رێكى ئێرانیش به‌ناوى هۆشمه‌ند ڕه‌حیمى له‌تویتێكدا نووسیویه‌تى :”ڕ‌ژێمى ئێران له‌ڕێگه‌ى ناردنى ئه‌و نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزانه‌وه‌ ترسى خۆى ده‌شارێته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى سزا ده‌كات تا ده‌گاته‌ سزاى له‌سێداره‌دان ئه‌وه‌ش له‌دژى ئه‌وانه‌ى كه‌شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌سوتێنن”.

.

خۆپیشاندانه‌كانى ئێران كه‌ به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه بۆ سێ به‌رامبه‌ر، دوێنێ (شه‌ممه، 16ى تشرینى دووەمى 2019) ده‌ستیانپێكرد و نزیكه‌ى 50 شارى گرته‌وه‌ و به‌پێى میدیا ناوخۆییه‌كانى ئێران له‌و خۆپیشاندانانه‌دا نزیكه‌ى 11 خۆپیشانده‌ر كوژراوون و ده‌یان برینداریش به‌ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌یه‌.

داواكارى گشتى و دەزگا ئەمنییەکانى ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌نێرن

.

له‌نوێترین كاردانه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر داواكارى خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى، عه‌لى خامنه‌یى ڕابه‌رى باڵاى ئێران جێبه‌جێكردنى بڕیارى گرانكردنى نرخى به‌نزینى به‌پێویست زانى.

داواكارى گشتى و دەزگا ئەمنییەکانى ئێران نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌نێرن

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل