Shadow Shadow

داهات و هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئایار بڵاوکرایەوە

داهاتی نەوتی عێراق 7 ملیار دۆلاری تێپەڕکردووە

16:55 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە، ئاشکرایکرد: “داهاتی نەوت زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە”.

.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئایار 110 ملیۆن و 736 هەزار و 670 بەرمیل بووە، داهاتی نەوتی هەناردەکراویش 7 ملیار و 348 ملیۆن و 295 هەزار دۆلاربووە.

.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند “ئاستی هەناردەی کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق زیاتر لە 106 ملیۆن و675 هەزار بەرمیل بووە، کێڵگەکانی کەرکوکیش 3 ملیۆن و 166 هەزار بەرمیلی تێپەڕکردووە، هاوکات لەگەیارەش 894 هەزار و 528 بەرمیل بووە”.

.
ڕاشیگەیاند “ئاستی هەناردەی ڕۆژانەی عێراق 3 ملیۆن و 572 هەزار بەرمیل بووە، ئەوەش بەگوێرەی ناوچەکان 3 ملیۆن 441 هەزار بەرمیل لە بەندەری بەسرە و 102 هەزار بەرمیلی لە بەندەرەی کەرکوک و 29 هەزار بەرمیلیشی لە کێڵگەی گەیارەوە هەناردە کراوە”.

.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی باسکردووە ئاستی ناوەندییەتی نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراق لەبازاڕی جیهانی 66 دۆلار و 683 سەنت بووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل