Shadow Shadow

دانەگاز خاوەندارێتى چوار تریلیۆن و 400 ملیار پێی سێجا یەدەگ گازى سروشتى دوو کێڵگەى هەرێم دەکات

23:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کۆمپانیاى دانەگاز ئاشکراى کردووە، پشکەکانى لە یەدەگەکانى کێڵگەى کۆرمۆر و چەمچەماڵ بەڕێژەى 10% زیادیان کردووە.

.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە پێگەى فەرمى کۆمپانیاى دانەگاز بڵاوکراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە: “پشکى دانەگاز لە کۆمپانیاى پێڕڵ پترۆلیۆم لە یەدەگەکان، گەیشتووەتە 35%، کە یەدەگەکانى بەڕێژەى 10% بەرزبوونەتەوە و بەرامبەرە بە یەک ملیۆن و 87 هەزار بەرمیل نەوت”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، تواناى کێڵگەکانى کۆرمۆر و چەمچەماڵ کە دەکەونە هەرێمى کوردستان، دەرى دەخات “گەورەترین کێڵگەى گازى سروشتین لە عێراق”.

.

بەگوێرەى ڕاپۆرتەکەى دانەگاز کە پشتى بە ڕاپۆرتێکى کۆمپانیاى کلاین ئاند ئەسیۆشەیتس بەستووە، کۆمپانیاکە لەو دوو کێڵگەى هەرێمى کوردستان خاوەنى چوار تریلیۆن و 400 ملیار پێی سێجا گازى سروشتییە، کە پێشبینیش کراوە بەڕێژەیەکى بەرچاو پشکەکانى دانەگاز لە کێڵگەکانى کۆرمۆر و چەمچەماڵ بەردەوام لە زیادبووندا بن.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیاى پێڕل پترۆلیۆم، لە ڕابردوودا گرێبەستێکى 20 ساڵەى لەگەڵ حکومەتى هەرێم واژوو کردووە، کە بە گوێرەى ئەو گرێبەستە، کۆمپانیاکە دەتوانێت بەرهەمهێنان و فرۆشتنى گاز تا ئاستى 250 ملیۆن پێی سێجا لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە، بەڵام کۆمپانیاى پێرڵ پترۆلیۆم لە بەرنامەیدا تا ساڵى 2022 بەرهەمهێنانى گازى سروشتى لەو دوو کێڵگەى هەرێم تا 400 ملیۆن بۆ 650 ملیۆن پێی سێجاى ڕۆژانە بەرز بکاتەوە.

.

بە گوێرەى ڕاپۆرتەکە، گەر نرخى نەوت لەنێوان 60 بۆ 70 دۆلار بمێنێتەوە ئەوا ئەو کۆمپانیایە دەتوانێت ساڵانە 175 بۆ 200 ملیۆن دۆلار بۆ داهاتى لە ناوچەکە زیاد بکات.

.

دانەگازى ئیماڕاتى بە گەورەترین کۆمپانیاى تایبەت بە کەرتى گازى سروشتى دادەندرێت لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کۆمپانیاى پێڕڵ پترۆڵیۆمیش کۆمپانیایەکى هاوپشکە و بەشێکى گەورەى پشکەکانى لەلایەن دانەگازەوە خاوەندارێتى دەکرێن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل