fbpx
Shadow Shadow

دانیشتوانى کامپى ڕەفحا بە چەکەوە هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکەن

10:28 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دانشیتوانى کامپى ڕەفحا، بەهۆی بڕیارى بڕینی مووچەکانیانەوە نیگەرانن، هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکەن و دەڵێن، دەچنە پاڵ خۆپیشاندەرانەوە.

,

ڕۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2019، دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق و بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییان دژی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتى، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا دەرماڵە و شایستەداراییەکانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و وەزیرەکان و پەرلەمانتاران و سەرجەم پلە باڵاکان ببڕێت، هەروەها بڕیاریشیدا شایستە دارایییەکان و مووچەی سەرجەم دانیشتوانى کامپى ڕەفحاى ببڕێت.

,

پاش بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق، دانیشتوانى ڕەفحا کە بە (هۆزی ڕەفحاییەکان)یش ناسراون بە فەرمی دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی و تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە، لە تۆمارەکەدا دەرکەوتوە کۆمەڵێک پیاوی هۆزەکە بە چەکەوە وەستاون و کەسێکیان بەناوی هەمویانەوە ڕاگەیاندراوێک دەخوێنێتەوە و هەڕەشە لە حکومەتی عێراق دەکات.

,

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا ئاماژە بەوەدەکەن: “لەساڵانی ڕابردوودا هۆزەکەی ئێمە لەپێناو عێراقدا قوربانییەکی زۆری داوە و زیانێکی زۆرمان پێگەیشتوە لەلایەن ڕژیمی پێشوی عێراقەوە، ئێستاش بەبڕینی مووچە و شایستە داراییەکانمان نیگەرانین، ڕێگە نادەین پەرلەمانی عێراق و حکومەت شایستە داراییەکانمان ببڕێت”.

,

نوێنەرەکەى دانیشوانى کامپى ڕەفحا ئەوەش دەڵێت: “لەئێستادا پەرلەمانی عێراق مووچەکانی ئێمەیان بڕیوە، ئەوەش سوکایەتییە و دووژمنایەتییە بەو قوربانییانەی ئێمە داومانە، بۆیە قبوڵی ناکەین، ڕێگا نادەین ئەو بڕیارە جێبەجێبکرێت، ئێمەش دژی گەندەڵکاران و دیکتاتۆرەکان دەوەستینەوە و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەرانی عێراق و داوای چاکسازی دەکەین و دەبێت مافەکانمان بۆ بگەڕێندرێتەوە”.

,

پێشتر، ناس کورد لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەى خستەڕو کێن دانیشوانى کامپى ڕەفحا؟، هەروەها بە وردی باسی لەو شایستە داراییانە کرد، کە دەدران بە دانیشتوانى کامپەکە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل