fbpx
Shadow Shadow

دانیشتوانى عەفرین هۆشدارى دەدەن لەوەى تورکیا دەست بەسەر هەر ناوچەیەکدا بگرێت “کوشتارگە” ڕودەدات

08:45 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خەڵکى عەفرین وەک شایەتحاڵێکى تاوانەکانى چەکدارانى سەر بە تورکیا هۆشدارى دەدەن لەوەى، تورکیا دەست بەسەر هەر ناوچەیەکدا بگرێت دەیکات بە “کوشتارگە”.

,

پاش ئەوەى لە 18ى ئازارى ساڵى ڕابردوو تورکیا بەیارمەتى چەند گروپێکى توندڕەوى چەکدار دەستى بەسەر عەفریندا گرت و داگیرى کرد، لە ئێستادا هاوڵاتیانى ئەو شارە هۆشدارى دەدەن لەوەى تاوانە “قێزەونەکان”ى تورکیا لەو ناوچانە دووبارە ببنەوە کە بە نیازە دەستیان بەسەردا بگرێت.

,

ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامى هەیە و هەسەدە و شەڕڤانانیش بەردەوامن لە بەرگریکردن و لە چەند لایەکیشەوە شکستیان بە پێشڕەوییە زەمنینییەکانى تورکیا هێناوە.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هاوارنیوز: “دانیشتوانى کانتۆنى عەفرین کە خۆیان شایەتحاڵى وەحشیگەرییەکانى تورکیا بوون، دەڵێن تورکیاى داگیرکار هێشتا لە بەکوشتارگەکردنى عەفرین بەردەوامە، گرنتیش نییە لە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ئەو کارە قێزەونانە دووبارە نەکاتەوە”.

,

ئەو ئاژانسە لەزمانى چەند دانیشتویەکى عەفرینەوە وێنەى تاوانەکانى تورکیاى لە شارەکەیان گواستوەتەوە، ئەوەش وەک هۆشدارییەک لە دووبارە نەبوونەوەى.

,

تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامییان هەیە، وەک بەشێک لە میدیاکانى ناوچەکە خستویانەتەڕو، تورکیا سەنتەرى شارەکان و خەڵکى سڤیل دەکاتە ئامانج.

,

لەبەرامبەر هەواڵى پێشڕەوییەکانى تورکیا کە میدیا تورکییەکان باسیان لێوەکردووە، شەوى ڕابردوو مستەفا بالى، وتەبێژی ھەسەدە ڕایگەیاند: “تاکو ئێستا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە سەری کانێ ڕووینەداوە، ھەندێک جار چەکدارەکانیان دزە ئەکەن، بەڵام مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، ئێمە ناھێڵین سوپای تورکیا و گروپە ئیسلامییەکان بە ئاسانی پێشڕەوی بکەن، ئەوان ھەندێک شوێن بەو ئاسانییە ناگرن کە ھەندێک کەس پێشبینی ئەکەن”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل