fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانى کوردستان ئیدانەى تۆپبارانەکانى سەر هەرێمى کرد

دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد و ڕکابەرێک بۆ کاندیدەکەى یەکێتى دروستبوو

11:35 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، کاندیدێک بۆ ڕێواز فایەق، کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دروستبوو.

.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بڕیارە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت، هەرچەندە تاکە کاندید بۆ ئەو پۆستە، ڕێواز فایەق لە پشکی یەکێتی بوو، بەڵام بە چەند ساتێک پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکە، شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

.

شادی نەوازد لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد، کە دەنگی پێبدەن وەک کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، زانیارییەکی پێگەشتووە کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دژایەتی دەکات و بە ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی ڕگەیاندووە، کە دەنگی پێنەدەن.

.

به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی پۆستی‌ سەرۆکی پەرلەمان پشکی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ و رێواز فایه‌قی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌.

.

بەر لە دەستپێکردنى بڕگەکانى دانیشتنەکە، پەرلەمانى کوردستان سەرزەنشتى تۆپبارانەکانى سەر هەرێمى کوردستانى کرد لەلایەن وڵاتانەوە، هاوخەمیشیان دەربڕى بۆ کەسوکارى ئەو کچەى شەهید بوو لە بۆردوومانەکانى دوێنێ لەلایەن ئێرانەوە.

.

هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان کە سەرۆکایەتى دانیشتنەکە دەکات، ئاماژەى بەوەشکرد، ئێمە پشتگیرى هەموو چارەسەرێکى کێشەکانى کورد دەکەین لە پارچەکانى دیکەى کوردستان، بەڵام ئەگەر پێیان وایە بە شەڕ و خەباتى چەکدارى کێشەکان چارەسەر دەبن، ئەو شەڕە لە خاکى هەرێمى کوردستان دوور بخەنەوە.

..

..

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل