fbpx
Shadow Shadow

"داوا دەکرێت گردبوونەوە ئەنجامبدرێت"

دانیشتنێکى دیکەى دادگا لەبارەى کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانى بەڕێوەدەچێت

17:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە سبەى دووەم دانیشتنى دادگا لەبارەى کەیسى سێوان قادر و منداڵەکانى بەڕێوەبچێت، داوا دەکرێت سبەى سەرجەم ڕێکخراوەکان و چالاکوانان لەبەردەم دادگاى سلێمانى گردببنەوە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە پەرچەم عەتا لە “پرۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە” بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە: “سبەی 25ى تشرینى دووەمى 2019، دووەم دادگایی کەیسی سێوە قادر و منداڵەکانی لە دادی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەو ڕۆژە بکەینە ڕۆژی وەرگرتنەوەى مافی سێوان و منداڵەکانی کە بێ ویستی خۆیان لە ژیان دابران”.

,

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: “با ھەمووان پێکەوە ڕێکخراوەکان، کۆمەڵەی مەدەنی، چالاکوانان بتوانین بەشداربین، ھاوخەمبین بتوانین ناڵە و ئازاری کەسوکاری سێوان بێنینەوە یادیان و فرمێسکەکانین بسڕین و ماڵە سوتاوەکەی سێوان بکەین بە کۆشکێک کە ھەمیشە سیوان چاوەڕوانێتی”.

,

ئەوە لەکاتێکدایە، لە یەکەم دانیشتنى دادگا لەبارەى کەیسی سێوان و منداڵەکانى، باوکى سێوان بە ناس کوردى وت، ئەوان تەنها بە بڕیارى “لەسێدارەدان”ى هاوسەرى کچەکەیان ڕازى دەبن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل