fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دانه‌غاز و كریسنت پترۆڵیۆم: لەسەر بەرهەمهێنانی غاز ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

20:46 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

کۆمپانیاکانى دانه‌غاز و كریسنت پترۆڵیۆم لەسەر ئاگرەکەى وێستگەى غازى کۆرمۆر رونکردنەوەیەکیان بڵاوکردوەتەوە تێیدا باس لەوەکراوە، لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەم دەهێنرێ.

،

لە رونکردنەوەکەى ئەو دوو کۆمپانیایەدا هاتووە: “دواى ئەوەى شەوى سێشەممە ئاگر لە وێستگەى غازى کۆرمۆر کەوتەوە، تیمە ڕاهێنراوەکانمان لەسەر بەرپەچدانەوەى خێرا کە لە مەیدانى پرۆژەکە نيشتەجێن، توانیان دەستبەجێ وێستگەکە بنێنەوە بارى ئاسایى و توانرا زوو ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێ بکەوێتەوە و ڕێوشوێنى پێویست گیرایە بەر بۆ داخستنى وێستگەکە”.

،

ئەوەش هاتووە، دواى ئەوەى لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە بە هۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە ڕووى داوە دواى ماوەیەکى کورت کارەکان دەستیان پێ کردەوەو لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەمدەهێنرێت .

،

هەر بەپێى رونکردنەوەکە: “وێستگەى غازى کۆرمۆر بۆ ماوەى 11 ساڵ بەردەوام غازى بۆ هەرێمى کوردستان دابین کردوە لەگەڵ تۆمارێکى ئاست بەرز لە ڕووى سەلامەتیەوە، خۆشگوزەرانى و سەلامەتى کارمەندەکانمان و کۆمەڵگاکانى چواردەورمان لە هەموو شتێک بەلامانەوە گرنگترن و هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست دەگرینە بەر بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچونى کارەکان بە سەلامەتى و بە شێوەیەکى پشت پێ بەستراو و بە بەرزترین ئاستەکانى بەردەوامى”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل