Shadow Shadow

دانانی ڕێباز حەملان بە یاریدەدەری مەسرور بارزانی، کێشەى خستووەتە نێوان پارتی و گۆڕان

17:04 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – شەهرام عەزیز

دەنگۆی دانانی ڕێباز حەملان بە یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی کێشە دەخاتە نێوان پارتی و گۆڕانەوە، بزوتنەوەى گۆڕان ڕەتیدەکاتەوە ڕازیبن بە زیادکردنی ئەو پۆستە لە بەرژەوەندی پارتی.

لەدوای دانانی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان، لە کابینەی نوێدا بە یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری نەوت و وزە دیاریکرا، لەئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە ڕێباز حەملان، وەزیری پێشووی دارایی هاوشێوەی ئاشتی هەورامی بکرێتە یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بەڵام بۆ کاروباری دارایی.

.

لەوبارەیەوە چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بە فەرمی بە پارتییان ڕاگەیاندووە، کە بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابن بە زیادکردنی ئەو پۆستە، چونکە کاتێک وەزیری دارایی هەبێت، چ پێویست بە کەسێکی دیکە دەکات بۆ کاروباری دارایی.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد: ” هەرچەندە تائێستا هیچ شتێک بە فەرمی نەبووە، بەڵام بە فەرمی بە پارتیمان ڕاگەیاندووە، کە ڕازی نابین بەو کارە، چونکە هیچ خاڵێکی لەوشێوەیە لە ڕێكکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان  باسی لێوەنەکراوە “.

.

بە وتەی چالاک موهەندیس، ئەگەر پارتی سووربن لەسەر کارێکی وا و ئەو پۆستە زیاد بکەن ئەوا لەکاتی خۆیدا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.

بەپێی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لە هیچ خاڵێکدا باسی زیادکردنی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت نەکراوە بۆ کاروباری وزە و دارایی، پۆستی وەزارەتی داراییش کە پشکی بزووتنەوەی گۆڕانە، پێیانوایە کە زیادکردنی ئەو پۆستە لە دەسەڵاتەکانی وەزیری دارایی کەمدەکاتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل