fbpx
Shadow Shadow

داقووق.. بە هاوەن هێرشکرایە سەر گەڕەکێک

08:39 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

لە قەزای داقووق بە هاوەن هێرشکرایە سەر گەڕەکی زه‌ینولعابدین و دواتر دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و بریندار بوون.

.

شەوی ڕابردوو 24ی ئابی 2019، کاتژمێر 11:30 خولەک، لە ناوچەی ڕۆخانەوە بە ژمارەیەک گوللـە هاوەن، بۆردوومانی گەڕەکی زەینولعابدینی قەزای داقووق کراوە.

.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای داقووق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوای بۆردوومانکردنی گەڕەکەکە، یەکێک لە هاوەنەکان لە نزیک یاریگایەک کەوتووەتە خوارەوە، لەوکاتەدا ژمارەیەک گەنج لە ناو یاریگاکەدا بوون و هەڵهاتوون، بەڵام لە لایەن چەند چەکدارێکەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللەو پێنج کەسیان لێ کوژراوە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، جگەلە یاریزانەکان هاوڵاتییەکی تریش لەدەرەوەی یاریگاکە کوژراوە و چوار کەسیش بریندار بوون.

.

هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی ژمارەیەک لە کوژرا و بریندارەکان بڵاوکراوەتەوە کە دوو برای تەمەن 15 ساڵ و 11 ساڵیان تێدایە.

.

سەرچاوەکەی ناس کورد ئەوەشی وت کە چەکدارەکان داعش بوون لە لایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە بینراون کە دوای هێرشەکە هەڵهاتوون.

.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای مانگی ڕابردوو لە هێرشێکی هاوشێوەدا پێنج ئەندامی خێزانێک لە داقووق کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل