Shadow Shadow

"پۆلیسێکى فیدراڵى کورد کوژراوە"

داقوق؛ هێرشەکانى داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان بەردەوامیان هەیە

11:15 چوار شه‌ممه‌ 29 ئایار 2019
article image

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا دوو جار چەکدارانى داعش هێرشیان کردۆتە سەر هێزە ئەمنییەکانى سنورى داقوق، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەهۆى ئەو هێرشانەوە کوژراو و برینداریش هەیە.

.

 

سەید عەلی حسێنی لێپرسراوی پەیوەندییەكانی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی لە كەركوك بە ناس كوردی ڕاگەیاند: “ئەم هەفتەیە دوو جار شانە نوستوەكانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق، یاخود بۆمبی چێندراویان داناوە بۆ ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە لە داقوق”.

.

ئەو بەرپرسەى حەشدى شەعبی ئەوەشى وت: “لە دوو هێرشەكەی داعشدا لەم هەفتەیە، پۆلیسێكی فیدراڵی کە کوردە و خەڵكی داقوقە کوژراوە، هەروەها پێنج پۆلیسی دیكەش بریندار بوون، چەكدارانی داعش سودیان لە فراوانی و شاخاوی ناوچەكە وەرگرتووە”.

.

“لە سنورى داقوق، بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوچەكە، چەكدارانی داعش ناوبەناو دەبینرێن، كردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن و بە ماتۆڕسكیل هێرش دەکەنە سەر خاڵى پشکنین و هەڵدێن”، سەید عەلى حسێنى واى وت.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل