fbpx
Shadow Shadow

داعش بە ناوێکی نوێ لە خانەقین و حەمرین گردبوونەتەوە.. بەرپرسێکی پێشمەرگە زانیاری ئاشکرا دەکات

15:34 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد – هۆرڤان ڕەفعەت

ڕۆژی 1ی ئابی 2019، بنکەیەکی ئاسایشی گەرمیان لە نزیک ناحیەی کوڵەجۆ هاوەنباران کرا و بەهۆیەوە چوار پێشمەرگە و ئاسایش شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

.

زیاتر بزانە.. دوایین ئامار و زانیارییەکان سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆسەر ئاسایشی گەرمیان

.

هێرشەکەى کوڵەجۆ جارێکى تر مەترسی شانە نوستوو و مەفرەزە چەکدارییەکانی داعشی لە سنوری گەرمیان هێناوە بەر باس، فەرماندەکانی پێشمەرگە هۆشداری لە دوبارە دروستبونەوەی مەترسی فراوانی پاشماوەکانی داعش دەدەن.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە زانیاری لەبارەى هێزێکى نوێی چەکداری لە ناوچەکە دەخاتەڕوو کە لە سنوری خانەقین و حەمرین سەریانهەڵداوە و خەریکی خۆ ڕێکخستنەوەن.

داعش بە ناوێکی نوێ لە خانەقین و حەمرین گردبوونەتەوە.. بەرپرسێکی پێشمەرگە زانیاری ئاشکرا دەکات

لیوا مەردان چاوشین، فەرماندەی میحوەری قەرەتەپەی هێزەکانی پێشمەرگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند وت، “لە ئێستادا گروپێکی نوێی لە سنوری حەوزی حەمرین دروستبوون بەناوی “حراس الدین” کە به‌شێكن له ‌داعش و له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا خۆیان ڕێكخستوه‌ته‌وه‌ و لەهەر ‌كاتێكدا بیانه‌وێت پلانه‌كانیان جێبەجێ دەکەن.”

‌بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو گروپە ئیسلامییە نوێیە “حراس الدین یان پاسەوانانی ئاین” ماوەی ساڵێكە بە نهێنی سەریانهەڵداوە و سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن و لە سنورەکانی حەوزی حەمرین و کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە خۆیان ریکخستووەتەوە  و ژمارەیان زیاتر لە 300 چەکدار دەبێت.

داعش بە ناوێکی نوێ لە خانەقین و حەمرین گردبوونەتەوە.. بەرپرسێکی پێشمەرگە زانیاری ئاشکرا دەکات

‎هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو گروپە تائێستا لە سنوری پێشمەرگە چالاکییان ئەنجام نەداوە بەڵکو تەنها لە سنوری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چالاکییان کردوە و چەند جارێکیش هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عیراقییەکان.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل