Shadow Shadow

داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە تەقینەوەکەى قامیشلۆ راگەیاند  

14:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

رێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى خۆى لە تەقینەوەکەى قامیشلۆ راگەیاند کە تیایدا ئاسایشێک کوژرا و دوو کەسى دیکە بریندار بوون.

.

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 18ى ئابى 2019) ئۆتۆمبیلێکى بۆمبرێژکراو لەبەردەم قوتابخانەى پیشەسازى لە گەڕەکى ئەربویەى شارى قامیشلۆ تەقییەوە و لەئەنجامدا ئاسایشێک گیانى لەدەستدا و یەکێکى تر بریندار بوو.

.

بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسى هاوار نیوز، لەکاتێکدا کە چەند ئاسایشێکى شارى قامیشلۆ و چەند پۆلیسێکى هاتووچۆ نزیک دەبنەوە لە ئۆتۆمبیلە بۆمبرێژکراوەکە، ئۆتۆمبیلەکە لە دوورەوە دەتەقێنرێتەوە و  لە ئەنجامدا ئاسایشێک گیان لەدەستدەدات و ئاسایش و پۆلیسێکى هاتووچۆش بریندار دەبن.

.

لە هەواڵى ئاژانسەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوو بریندارەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى قامشلۆ لە باکور و خۆرهەڵاتى سوریا چارەسەرى پزیشکییان بۆ ئەنجام دەدرێت.

.

لەبارەى تەقینەوەکەش هێزەکانى ناوخۆى قامیشلۆ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە شەهیدبوونى ئاسایشێکى هێزەکانى کرد لە ئەنجامى تەقینەوەکە و ئەوەشى روونکردەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلەى تەقینەوەکەى پێ ئەنجامدراوە تاکسى بووە و یەکێک لە پەیمانگاکانى راهێنانى کردبووە ئامانج.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل