fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دادگا لەبارەی دۆسیەکەی مەلا مەزهەر خوراسانی بڕیاریدا..رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌ڵێن چی؟

12:24 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دادگایکردنی مه‌لا مەزهەر خوراسانی لەسەر دۆسیەی “سوکایەتیکردن بە ژنان” کۆتایی هات و بڕیاردرا 6ی مانگی داهاتو دووبارە دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەکە ئەنجامبدرێتەوە و ئەو مامۆستا ئاینیەش ڕایگەیاند، ئەو سوکایەتی بە هیچ کەس نەکردووە و ئەوە ڕێکخراوەکانی ژنانن سوکایەتی بە ژنانی کورد دەکەن.

.

لە دوای دانیشتنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مه‌لا مەزهەر خوراسانی ڕایگەیاند:”بە شانازییەوە هاتمە بەردەم دادگا و هەموو بابەتەکانم ڕوونکردەوە کە کادرێکی ئیسلام و مامۆستایەکی ئاینیم و باسی فرەژنیم کردووە، بۆ نەهێشتنی حاڵەت و دیاردەی قەیرەیی لەنێو کچاندا و خەمی کۆمەڵگەکەم بووە”.

.

وتیشی:”بەڵام هەندێک کەس و لایەن دۆسییەکەیان بە ئاقارێکدا برد کە من تەشهیرم بە ژنان کردووە و بە ئاژەڵ و دایناسور ناوم بردوون، بەڵام من ڕێزم بۆ هەموو ئافرەتان هەیە و ئەوە ڕێکخراوەکانی ژنانن سوکایەتی بە ئافرەتان دەکەن و خۆیان دەکەن بە وەزیر ونوێنەری هەموو ژنان”.

.

هاوکات نوێنەری تیمی پارێزەرانی مه‌لا مەزهەر خوراسانی ڕایگەیاند :”ئەو داوا یاساییەی لەسەر مامۆستا مەزهەر تۆمارکراوە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیه‌ و داوامان کرد کە دۆسییەکە دابخرێت، بەڵام هەر وەک ڕێکارێکی یاسایی دادوەر دۆسییەکەی بۆ لێکۆڵینەوه‌ برد”.

.

نوێنەری تیمی پارێزەرانی خوراسانی ئاماژەی بەوەکرد :”هەموو لایەک و ڕای گشتی دڵنیادەکەینەوە کە  هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە دژی مامۆستا مەزهەر نییە و ئەو پیاوێکی ئەوەندە بێ ئەدەب نییە سوکایەتی بە ژنی کورد بکات”.

.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی کارەساتن لەسەر هەرێمی کوردستان و کەوتوونەتە گیانی مامۆستایانی ئاینی، نەوەک کاری ڕاستەقینەی مەدەنی خۆیان.

.

نوێنەری تیمی پارێزەرانی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ ئاشکرایکرد :”6ی مانگی داهاتوو دووبارە دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسییەکە ئەنجامدەدرێت و بە داخستنی دۆسییەکە و بردنەوەی مامۆستا مەزهەر کۆتایی دێت”.

.

هاوكات بەهار مونزیر چالاکانى ژنان و یەکێک لەوانەى کە سەرپەرشتى کەیسى سکاڵاکردنەکە دەکات، لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەتۆمەتى سوکایەتى و ناوزڕاندن بەژنان مەلا مەزهەریان بردووەتە بەردەم دادگا کە لەماوەکانى ڕابردودا لەڕێگەى کەناڵەکەیەوە (سروشت) دژى ژنان ئەنجامیدا.

.

مونزیر ئەوەشى ڕونکردەوە، ئەمڕۆ (دوشه‌ممه‌) سەرجەم بەڵگەکانیان خستووەتە بەردەم دادگا و ئەو کارەشى کە ئەوان دژى مەلا مەزهەر کردوویانە بۆ شکاندنى بێدەنگى حکومەت و پەرلەمان و کە بەوتەى ئەو لەبەرامبەر سوکایەتیەکانى مەلا مەزهەر و پیاوانى ئاینى ترەوە  بەژنان و ڕیکخراوەکان بێدەنگن.

.

بەهار مونزیر داواشى کرد، دادگاى هەولێر کەیسەکە وەکو کەیسێکى چەند کەس و ڕێکخراوێک کە سوکایەتیان پێکراوە سەیر نەکات بەڵکو وەکو کەیسى سوکایەتیکردن بەهەموو ژنانى کوردستان سەیر بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل