fbpx
Shadow Shadow

دادگای نەرویج بڕیاریدا مەلا كرێكار ڕادەستى ئیتاڵیا بکرێت

21:20 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دادگاى نەرویج ئەمڕۆ بڕیاریدا مەلا کرێکار ڕادەستى ئیتاڵیا بکرێت، پارێزەرەکەشى ڕایگەیاند تانە لە بڕیارەکە دەدات.

.

بەپێی میدیاکانى نەرویج، دادگا لەبڕیارەکەدا ڕایگەیاندووە، دەکرێت مەلا کرێکار لە ئیتاڵیا بەشێوەیەکى دادپەروەرانە دادگایی بکرێت و مافەکانى پێشێلنەکرێت.

.

هاوکات برینیار مێلینگ پارێزەرى مەلا کرێکار ڕایگەیاندووە، کە تانە لە بڕیارەکەى دادگا دەدات.

.

دواى بڕیارەکەى دادگایەکی ئیتاڵیا لە مانگى تەمموزى ئەمساڵدا بۆ سزادانى مەلا کرێکار بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى 12 ساڵ، پۆلیسى ئۆسلۆ مەلا کرێکارى لەماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکرد و  بڕیاریدا لە دەستبەسەریدا بمێنێتەوە تا ڕۆژی هەشتى کانونی یەکەمی ئەمساڵ.

.

ئیتاڵیا لە 18 تەموزی ئەمساڵ داوای لە نەرویج کرد مەلا کرێکاری ڕادەست بکەن بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکەی لە ئیتاڵیا.

.

لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا خالید رەنجدەر براى مەلا کرێکار ڕایگەیاندبوو، یاساناسانی نەرویج پێیانوایە ڕادەستکردنی کرێکار بە ئیتاڵیا پرۆسەیەکی دوورودرێژە و، ئەگەر دادگای ئۆسلۆش بڕیارەکە بدات، پارێزەرەکەی کرێکار دەستبەجێ سکاڵاى لەسەر دەکاتەوە و دۆسییەکە دەبرێتە دادگای باڵای نەرویج.

.
باسى لەوەشکردبوو، ئەگەر دادگای باڵاش هەمان ڕای دادگاکانی تری هەبوو، دۆسیەکە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی نەرویج لە ڕێگەی دادوەری گشتی نەرویجەوە. ئەو کاتە ئەو وەزارەتە بڕیار دەدات مەلا کرێکار ڕادەستی ئیتالیا بکات یان نا.

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل