fbpx
Shadow Shadow

دادگای سلێمانی وەڵامی نەوەى نوێی دایەوە.. “شاسوار عەبدولواحید بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکراوە”

11:52 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دادگای سلێمانی وەڵامی ڕاگەیەنراوێکی جوڵانەوەى نەوەى نوێی داوەتەوە و دەڵێت، “لە ڕاگەیەندراوێکدا جوڵانەوەى نەوەى نوێ هێرشێکی ناڕەوای کردووەتە سەر دادگا و دەستەڵاتی دادوەری و تۆمەتی بێبنەما و ناڕاستی داوەتە پاڵمان بە مەبەستی چەواشەکردن و بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی.”

.

ڕۆژی 28ی تەموز، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەرکرا، داوا لە پۆلیس کراوە فەرمانەکە جێبەجێ بکات بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی کە ماددەکە تایبەتە بە تاوانی فێڵکردن.

هەر دوای فەرمانەکە، جوڵانەوەکە یەکێتی تۆمەتبار کرد بە دەرکردن و بڵاوکردنەوەی فەرمانەکە و ڕایگەیاند، “ئاشكرایە فشارەكانی ئێستای یەكێتی و ئەم هەنگاوە قێزەونانەی كە تیایدا دەسەڵاتی دادوەری بەمەترسیدارترین شێوە بەكاردەهێنێت.”

.

لە ڕاگەیەنراوەکەى دادگای سلێمانیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی تەموزی 2019 دەکراوە هاتووە، “دادگاکان بەپێی یاسا بەرکارەکان کاردەکەن و دوورن لە هەر کارێکی سیاسی و ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان، وە هەمووان لەبەردەم یاسادا یەکسانن.”

.

ڕاشیکەیاند، “ئەو دۆسیەی کە لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە فەرمانێکی دەستگیرکردنە بۆ (شاسوار عبدالواحد قادر) کە خاوەنی کۆمپانیای چاڤی گەشتیاری بووە، وەک هاووڵاتیەکی تۆمەتبار و بەبێ ڕەچاوکردنی پلەو پۆستە سیاسیەکەی، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە خاوەن پشکەکانی چاڤیلاندەوە سکاڵای لەسەر کراوە و تۆمەتی فێڵ و هەڵخەڵەتاندن (احتیال)ی دراوەتە پاڵ بەپێی ماددەی (٤٥٦) لەیاسای سزادانی عێراقی و کەیسەکەش لەقۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.”

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل