fbpx
Shadow Shadow

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر “دەركردن یان مانەوەی هێزە بیانییەكان” هاتە دەنگ

18:47 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكیان سەبارەت بەدەركردن یان مانەوەی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق دەرکردبێت.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ى کانوونی دووەمی 2020، ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی “دادگاكەمان هیچ بڕیارێكی سەبارەت بەدەركردن یان مانەوەی هێزە بیانیەكان لەسەر خاكی عیراق نەداوە”.

.

پێنجى ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی پەسەند كرد وحكومەتی پابەندكرد بەدەركردنی هێزە بیانییەكان لەسەر خاكی عێراق.

.

بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق دوای دوو ڕۆژ هات لە كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق  لە ئاکامی هێرشێكی فڕۆكەیەكی بێفڕكەوانی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل