fbpx
Shadow Shadow

دادگای باڵای ئەمریکا رەزامەندی لەسەر دروستکردنی  دیواری سەر سنووری مەکسیک نیشاندا

11:22 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

دادگای باڵای ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌ به‌كارهێنانی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له‌ بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی دیوار له‌ سه‌ر سنووری مه‌كسیك.

.

بڕیارەکەی دادگای بالای ئەمریکا لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەرکراوە.

.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا دادگای باڵا به‌ پێنج ده‌نگ له‌ به‌رامبه‌ر چوار ده‌نگی دژدا بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ری فیدڕاڵی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وەتەر‌ كه‌ رێگه‌ی ده‌گرت له‌ به‌كارهێنانی بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار له‌ بوودجه‌ی پنتاگۆن بۆ دروستكردنی دیوار له‌ سه‌ر سنووری مه‌كسیك.

.

له‌وباره‌‌وه‌ تڕه‌مپ له‌ تویتێكدا بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور و سه‌روه‌ری یاسا له‌ قه‌ڵه‌م دا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل