Shadow Shadow

دادگایەکی بەریتانیا یەکەم دانیشتنی حاکمی دووبەی و ژنە هەڵهاتووەکەی بەڕێوەبرد

20:25 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

دادگایه‌كى به‌ریتانیا یه‌كه‌مین دانیشتنى له‌سه‌ر داواکاری جیابوونەوەی  ژنە هەڵهاتووەکەی حاكمى دوبه‌ى بەڕێوەبرد.

.

میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ته‌مموزى 2019، یه‌كه‌م دانیشتنى دادگا تایبەت بووە بە پرسی سەرپەرشتی کردنی منداڵەکانی محەمەد ڕاشدى حاكمى دوبه‌ى وهه‌یا حوسێنی هاوسه‌رى.

.

بەپێی زانیاریی میدیاکان، پێشبینی دەکرێت یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئەو بابەتە له‌به‌رژه‌وه‌ندى هەیا حوسێن كۆتایى بێت، به‌وپێیه‌ى ته‌مه‌نی منداڵەکان کەمە و به‌پێى یاساكانى به‌ریتانیاش، سەرپەرشتی کردنی منداڵان لەوتەمەندا دەدرێتە دایكان‌.

.

هه‌یا حوسێن شه‌شه‌مین هاوسه‌رى حاكمى دوبه‌یه‌ و مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو له‌ئیماراته‌وه‌ به‌ره‌و ئەڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ى هه‌ڵهات، بەڵام لە دادگایەکی بەریتانیا داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی تۆمار کرد.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل