fbpx
Shadow Shadow

دادگاى فیدراڵى هەڵوێستى خۆى لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕاگەیاند

13:45 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دادگاى فیدراڵى عێراق پشتیوانی بۆ داواکارى خۆپیشاندەران ڕاگەیاند و جەختیکردەوە کە پێویستە ڕێگە لە هاوڵاتیان نەگیرێت لەکاتێکدا دەیانەوێت مافى دەستورى خۆیان بەجێبهێنن.

 .

ئیاس ساموک وتەبێژى دادگاى فیدراڵى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “دادگاى فیدراڵى جەختدەکاتەوە لەسەر پشتیوانى داواکاریی دەستورى و یاسایی خۆپیشاندەران و دەربڕینى ناڕەزایی”.

 .

جەختیشیکردەوە، دادگاى فیدراڵى پێیوایە نابێت زیان بەو هاوڵاتییانە بگەیەنرێت کە گوزارشت لە داواکارییەکانیان دەکەن، لە چوارچێوە دەستوریییەکاندا، ناشبێت زیان بە موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت بگەیەنرێت.

 .

دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل