fbpx
Shadow Shadow

دادگاى تورکیا بڕیارى بێتاوانى دەمیرتاشى لە دۆسیەى پەکەکە دەرکرد

16:47 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە دانیشتنى 19هەمینى دادگایکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)،بڕیارى بێتاوانى دەمیرتاشى لە دۆسیەى پەکەکە دەرکرد.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 2ی ئەیلولی 2019)، 19هەمین دادگای سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) بەڕێوەچوو، تیایدا لە دۆسیەیەکی بەخشرا و هەدەپەش داوای ئازاکردنی دەکات.

.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)، بەهۆکاری ناجێگیری باری تەندروستی ئامادەی دادگاییەکە نەبوو و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری کردووە و بەرگری لە خۆی کردووە.

.

ڕەمەزان دێمیر، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، دادگا بەکۆی دەنگ بڕیاریداوە، دەمیرتاش لەو دۆسیەیە بێبەرى بکات کە بەهۆیەوە ساڵێک و 9 مانگە لە زیندانە، بەڵام دەمیرتاش ئازاد ناکرێت بەهۆی ئەو دۆسیانەی لەسەری ماوە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانیشتنەکانی داهاتوودا لەسەر دۆسییەکانی دیکەی کە ماوون دادگایى بەڕێوەدەچێت و دەمیرتاش بە بەشداری پارێزەرەکانی بەرگری لە خۆی دەکات.

.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)، لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016وە لەسەر چەند دۆسییەکی جیاواز زینداندایە و  پێشتر دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داوای له‌ توركیا كردبوو، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل