fbpx
Shadow Shadow

دادوەرانی مانگرتوو لە گەرمیان ڕاگەیەنراوێکی پێنج خاڵییان ڕاگەیاند.. “بێدەنگ بوون ستەم و نادادیە”

11:59 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوای یەک هەفتە لە مانگرتن، دادوەران و داواکارانی گشتیی مانگرتوو لە گەرمیان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و داواکارییەکانیان لە پێنج خاڵدا کۆکردووەوە.

.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019، دەریانکردووە دەڵێن، “هۆکاری مانگرتنمان ڕوونە و کۆمەڵێک گرفتمان لەگەڵ سەرۆکى دادگای تێهەڵچوونەوەى گەرمیان هەیە و هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردن بە بنبەست گەیشتوون.”

.

دەشڵێن، “بۆیە بێدەنگ بوون لە ئاست ئەو ستەم و نادادیە بە جۆرێک لە ناڕەوایەتیی دەزانیین و لەگەڵ پیشەی دادوەرێتیمان یەک ناگرێتەوە، هەر بۆیە لەبەر بێ ئومێدیمان لە ئەنجومەنی دادوەری داوامان ئاڕاستەی پەرلەمان و حکومەت و دادگای پێداچوونەوەکرد بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆلینەوە لەڕەوشی دادوەری ئەم سنوورە.”

.

ئەوان داواکارییەکانیان لە پێنج خاڵدا کۆکردووەتەوە کە ئەمانەن:

.

یەکەم: ئەکتیڤکردنی ڕۆڵی داواکاری گشتی لە چاودێری و دژایەتیکردنی گەندەڵیی و پاراستنی ماڵ وسامانی گشتی، وە هەموارکردنەوەی یاسای داواکاری گشتی کە بە زەروورەتێکی هەنووکەیی دەزانیین و جێگەی دڵخۆشیە ئێستا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کردووە و پەلەبکرێت لە هەموارکردنەوەی یاساکە لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا.

.

دووەم: هەموارکردنەوەی یاسای دەسەڵاتی دادوەری ژمارە (23)ی ساڵی 2007ى هەرێمی کوردستان.

.

سێیەم: دەرکردنی یاسای دەستەی سەرپەرشتیارانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان کە تائێستا بەپێی یاسای دەسەڵاتی دادوەری یاسای بۆ دەرنەکراوە کە کەلێنێکی یاسایی گەورەیە لە نەبوونی چاودێریکرنی کاری دادوەری لە هەرێمی کوردستان.

.

چوارەم: چاکسازیکردن و بە دامەزراوەکردنی سیتسمی دادوەری و دوورخستنەوەی دەستی حیزب و سەربەخۆیی دادگاکان.

.

پێنجەم: هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی بڕیاری سزادانمان کەلەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە دەرکراون بەگواستنەوەی دادوەرانیشەوە، چونکە بەنایاساییان دەزانیین و پشتی بە ڕاپۆرتی لیژنە نەبەستووە کە بڕیاڕبووە دروست بکرێت، تەنها کەسێک ڕاپۆرتەکەی نووسیوە و بێلایەنی نەپاراستووە و لە بەرژەوەندی سەرۆکی دادگای گەرمیان نووسیویەتی و تۆمەتی نابەجێ و ناهەقی داوەتە پاڵمان.

.

هه‌روه‌ها ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهینانی دەسەڵات و دووبارەسزادانی نایاسایی دادوەران و داواکارانی گشتی له‌ ژێرناوی بەرژەوەندی گشتيیدا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانيان.

.

لە کۆتاییدا دەڵێن، “لەم پرۆسەیەدا ئومێد دەکەین توانیبێتمان بەم مانگرتنەمان کە جۆریکە لە خەباتی شارستانی و مەدەنی پەیامێک بدەین بەڕای گشتی و جەماوەر کە چاکسازی لە بواری دادوەری کەمتر نيیە لە بوارەکانی تر بەڵکو لە هەموو بوارەکانی تر گرنگترە، بەبێ سەروەر بوونی یاساو کاراکردنی ڕۆڵی داواکاری گشتی وە ڕێکخستنی سیستمی دادوەری، مەحاڵە و ناتوانیین هەنگاو بنێین بۆ چاکسازی لە بوارەکانی تر.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل