fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

داتایەکى ورد لەسەر قوربانیانى کۆرۆنا.. پیاوان زیاتر دەمرن یاخود ژنان؟

17:21 پێنج شه‌ممه‌ 20 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

ماڵپەڕێکی جیهانیی کۆمەڵێک ئاماری لەسەر قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان توشبووان تاوەکو تەمەنیان زیاتر بێت ئەگەری گیانیانلەدەستدانیان زیاترە و هەروەها ڕێژەی گیانلەدەستدان لەنێو پیاواندا زیاترە.

،

ماڵپەڕى worldometers داتایەکى وردى لەسەر قوربانیانى ڤایرۆسەکە (ئەوانە گیانیان لەدەستداوە) کە ژمارەیان دوو هەزار و 130 کەسە بڵاوکردوەتەوەو داتاکان بەپێى تەمەن و رەگەز و بارى تەندروستى قوربانیەکان جیا کراوەتەوە.

،

بەپێى داتاکە کە لەسەر توشبوانى ڤایرۆسەکەیە:

،

 ئەوانەى تەمەنیان لە 80 ساڵ بەرەو سەرەوەیە 14.8%یان گیانیان لەدەستداوە.

،

ئەوانەشى لەنێوان 70 بۆ 79 ساڵن 8.0%ی قوربانیەکان پێکدەهێنن.

،

ئەوانەشى تەمەنیان لەنێوان 60 بۆ 69 ساڵیدایە 3.6%یان گیانیان لەدەستداوە.

،

هەروەها ئەو توشبوانەى تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 59 ساڵن 1.3%یان گیانیان لەدەستداوە.

،

هەر بەپێى ئامارەکە ئەوانەى تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 49 ساڵیدایە تەنها 0.4%یان گیانیان لەدەستداوە.

،

ئەوانەشى تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 39 ساڵە تەنها 0.2%ی قوربانییەکان پێکدەهێنن.

،

تەمەنەکانى 20 بۆ 29 ساڵ و 10 بۆ 19 ساڵ هەمان ڕێژەیان هەیە لەناو قوربانیەکاندا.

،

بەڵام قوربانیەکان تەمەنى خوار 10 ساڵیان تێدا نییە.

،

 لەسەر ئاستى رەگەز:

،

ئەوانەى رەگەزى نێرن و توشبوى ڤایرۆسەکەن 2.8% یان گیانیان لەدەستداوەوە.

،

 ئەوانەشى رەگەزى مێن تەنها 1.7% یان گیانیان لەدەستداوە.

،

سەبارەت بەوانەى نەخۆشى تریان هەبووەو توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون:

،

 ئەو کەسانەى نەخۆشى دڵ و دەمارەکانى خوێنیان هەیە 10.5%یان گیان لەدەستداوە.

،

ئەوانەشى کە نەخۆشى شەکرەیان هەبووە تەنها 7.3%یان گیانیان لەدەستداوە.

،

سەبارەت بەوانەى کێشەیان لە دەزگاى هەناسەدان (جۆرى درێژخایەن) هەیە 6.3%یان گیانیان لەدەستداوە.

،

ئەوانەشى کە کێشەى بەرزى پەستانى خوێنیان هەیە تەنها 6%یان بونەتە قوربانى ڤایرۆسەکە.

،

سەرەڕاى ئەوەش نەخۆشانى شێرپەنجە کە توشى ڤایرۆسەکە بوون تەنها 5.6%یان گیانیان لەدەستداوە.

،

ئەوانەشى کە هیچ نەخۆشیەکان نەبووە تەنها 0.9%ى قوربانیانى کۆرۆنا پێکدەهێنن.

،

لەسەرەتاى ساڵى 2019 ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى ووهانى چین دەرکەوتوو و هەرچەند لەسەرەتادا هەوڵدرا بشاردرێتەوە، بەڵام دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەوە ئاشکرا کرا و ئەو شارە دابڕێنرا و سەرجەم گەشتە ئاسمانى و وشکانیەکانیش راگیران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل