fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

حکومەت دەتوانێت میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی بدۆزێتەوە؟

دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران چی بەسەرهات؟

19:14 سێ شه‌ممه‌ 24 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ئەگەرچی نزیکدەبینەوە لە مانگی چوار و قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە و هاووڵاتیان لە ماڵەوە کەرەنتینە کراون، بەڵام تائێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی بەشێک لە فەرمانبەران و موچەخۆران دابەشنەکراوە، هیچ بەرپرسێکی حکومیش ئامادە نییە لەوبارەیەوە ڕونکردنەوە بدات.

. 

بە شێوەیەکی ئاسایی، لە 6ی سەرەتای هەموو مانگێک لە هەرێم دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، تاوەکو ئێستا وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ، دارایی و بەشێک لە پێشمەرگە موچەیان پێدراوە و دابەشکردن وەستاوە، ئەویش بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

.

لەئێستادا موچەخۆران چاوەڕوانی بیستنی هەواڵی دابەشکردنی موچەن، لەبارەی ئەوەی ئاخۆ موچەی وەزارەتەکانی دیکە کەی دابەشدەکرێت، ناس کورد پەیوەندی بە وتەبێژی حکومەتی هەرێم، وەزیر و وتەبێژی وەزارەتی دارایی کرد، بەڵام هیچ کامیان وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت: “بەدواداچونمان کردووە و پێیان وتوین کێشەی کەمی پارە نییە و پارەی موچەی وەزارەتەکانی دیکەش ئامادەیە، بەڵام بە بیانووی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا موچە بە خاوی دابەشدەکرێت”.

.

وتیشی: “بەو میکانیزمەی ئیستا ناتوانرێت موچە دابەشبکرێت و دەبێت حکومەت میکانیزمی دیکە بدۆزێتەوە، چونکە ناکرێت هاووڵاتیان لە ماڵەوە بن و موچەشیان پێنەدرێت و لەگەڵ دڵەڕاوکێی نەخۆشی، دڵەڕاوکێی نەبوونی موچەشیان هەبێت”.

.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ کارەکانی پەرلەمانیش وەستاوە و ئەو فشارانەشی دەیکەن، فشاری کەسی و تاکە، نەوەک فشاری پەرلەمان بەگشتی.

.

 ڕوونیشکردەوە: “بەپێی زانیارییەکانم بڕیاربوو چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە موچەی دوو وەزارەتی دیکە دابەشبکرێت، بەڵام نازانم بڕیارەکە گۆڕاوە یاخود نا، هەوڵیشدەدەین لە هەفتەی داهاتوو فشاری زیاتر بکەین بۆ ئەوەی بە میکانیزمی دیکە موچە بە خێرایی دابەشبکرێت و ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل