fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"حکومەتى کاربەڕێکەر بەرپرسیارە"

دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران لە عێراق دواکەوت

12:45 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى چەند وەزارەتێکى حکومەتى عێراق لە وادەى خۆى دواکەوتووە و پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاساش بەرپرسیارێتییەکەى دەخاتە ئەستۆى حکومەتى کاربەڕێکەر بەسەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى.

.

مەنسور بەعیجى پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “حکومەتى کاربەڕێکەر بەرپرسە لە دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران تا ئێستا، دواکەوتنى موچە قبوڵناکرێت چونکە پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە ژیانى خەڵکەوە هەیە”.

.

وتشى “هیچ هۆکارێک نییە بۆ دواکەوتنى دابەشکردنى موچە، تەنانەت ئەگەر بودجەش پەسەند نەکرێت، چونکە لەوکاتەدا دەبێت 12/1 ى خەرجییەکان خەرجبکرێت و بەپەلە موچەى فەرمانبەران بدرێت”.

.

دواکەوتنى موچەى ئەم مانگەى بەشێک لە فەرمانبەرانى عێراق مشتومڕى زۆرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و تا ئێستا حکومەت بەفەرمى هیچ ڕونکردنەوەیەکى نەداوە.

.

دوێنێ هەینى وەزارەتى پەروەردەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزیرى پەروەردە بەشێوەى ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ پرسی دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانى وەزارەتەکەى دەکات.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزیرى پەروەردە پەیوەندى بە پارێزگارى بەغدا و وەزارەتى داراییەوە کردووە ئەوانیش جەختیان کردووەتەوە کە ڕێوشوێنەکان لەو بارەیەوە تەواوبوون و دابەشکردنى موچە دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل