fbpx
Shadow Shadow

دابەشکردنى ئاو لەسەرتاسەرى سلێمانى ڕادەگیرێت

11:59 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى کارى نۆژەنکردنەوە لە هێڵى کارەبادا، دابەشکردنى ئاو بۆ ماوەى ڕۆژێک لەسەرجەم گەڕەکەکانى سلێمانى ڕادەگیرێت.

.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە 23ى ئەیلولى 2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 25/9/2019 لەكاتژمێر 6ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى ڕاگرتنى دابەشکردنى ئاو، بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەی هێڵی 33 كەی ڤی پرۆژەی ئاوی دوكانە.

.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەدوای ئەو بەروارەوە پێدانی كارەبا بەوێستگەكانی ئاوی دوكان-سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە و دابەشکردنى ئاو دەستپێدەکاتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل