fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

دابەزينى نەوت نزيكەى 200 مليار دۆلار زيان لە كۆمپانياكانى ئەمريكا دەدات

23:39 شه‌ممه‌ 14 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمريكى ئاشكرايكردوە، دابەزينى نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو بوەتە هۆى ئەوەى كۆمپانياكانى ئەمريكا 196 مليار دۆلار زيان بكەن.

،

ئاژانسەكە ئاماژەى بەوەداوە، دابەزينى نرخى نەوت بەهۆى ئەوەى وڵاتى سعوديە نرخەكەى كەمكردنەوەو نەوتى زياتريش دەخاتە بازاڕەوە، پشكى كۆمپانياكانى ئەمريكاى لە ماوەى هەفتەى پێشودا بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزاندوە، پشكى كۆمپانياكانى بوارى وزە %24 دابەزينى بەخۆيەوە بينيوە ئەوەش گەورەترين دابەزينە كە لەساڵى 2008 ەوە تۆمار كرابێت.

،

ڕونيشكراوەتەوە، نرخى بازاڕى كۆمپانياكانى ئەمريكا 196 مليار دۆلار زيانى كردوە ئەوەش تەنها هەفتەى پێشوو تا ڕۆژى هەينى، كەرتى وزە لەسەرەتاى 2020 ەوە بەشێيوەيەكى باش دەستى پێكرد، بەڵام ڕێوشوێنەكانى كەرەنتين و قەدەغەكردنى گەشت لەسەرتاسەرى جيهاندا بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆنا داواكارى لەسەر بەرهەمە نەوتيەكان لاواز كرد.

،

ئەو ئاژانسە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەفتەى ڕابردوو كۆمپانياكانى “ئۆكسيدێنتاڵ”، “ئاپاچى”، ئانوك”، “نۆبڵ ئينێرجى ” و هاليبرتۆن” %45ى نرخەكانيان لە بازاڕدا دابەزيوە.

،

لەماوەى ڕابردودا بەهۆى كەمبونەوەى خواست لەسەر نەوتى خاو و دابەزاندنى نرخەكەى لەلايەن سعوديەوەو زيادكردنى بەرهەم نرخى نەت هاڕەى كردو بەشێوەيەكى بەرچاو دابەزى و زياتر لە %35ى نرخەكەى لەدەستدا.

،

بەوەش چەندين كۆمپانياى جيهانى و چەندين وڵات زيانيان كردوە، يەكێك لەوانەش عێراقە كە زياتر %90ى بوجەى لەداهاتى نەوتى خاوەو شارەزايانيش هۆشدارى دەدەن ئەگەر نرخى نەوت بەو شێوەيە دابەزێت و پلانێكى باش بۆ كەمبونەوەى داهاتى نەوت دانەدرێت، ئەوە كارەساتى ئابورى لە عێراق ڕودەدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل