fbpx
Shadow Shadow

“دابینکردنی هەلی کار” پرسی گەرمی یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنی ئابوری هەرێم بوو

22:12 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئابوریی هەرێم یەکەم کۆبوونەوەى خۆی بە ئامادەیی سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئەنجامدا بە ئامانجی “بەرەوپێشبردنی ئابوری هەرێم.”

.
ئەمرۆ دووشەممە، 27ی کانونی دووەمی 2020، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەریمی کوردستان بەڕێوەچوو، بەپێی ڕاگەیەنراوی ماڵپەری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم، “مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوەزیرانی هەرێم جەختی له‌ گرنگی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی كردووەتەوە بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوری له‌ ڕێگه‌ی زیادكردنی داهات به‌ ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و ڕێگه‌گرتن له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌ ناپێویسته‌كان”.

.

ماڵپەری حکومەت باسی لەوەشکردووو کە “ئامانجێكی له‌ پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویسته ‌بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ناوخۆیی و بیانییه‌كان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ گشت كه‌رته‌كاندا، هاوکات گرنگیدان ‌به‌ كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی”.

."دابینکردنی هەلی کار" پرسی گەرمی یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنی ئابوری هەرێم بوو

.

دەربارەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکەش هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێمی کوردستانە و لە کۆبونەوەکەدا بەشداریکردوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کۆبونەوەکە لەسەر سێ تەوەری سەرەکی بەڕێوەچوە و یەکیک لە تەوەرەکان نیشاندانی دید و بۆچونی پارێزگاکان و  وەزارەتەکان بووە، هەروەها باس لە دەرفەتەکانی بوژانەوەی ئابوری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی هەلی کار تاوتوێکران، تاوەکو ئارامی و ئاسایش زیاتر بکەین بۆ ئەوەی دەستی کاری بیانی بهێنینە وڵاتەکەمان و هەلی کاریان پێدابین بکەین و باری ئابوری هەریم باش بکەین”.

.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەکرد: “تەوەری دووەم بریتی بوو لە گفتوگۆکردن دەربارەی  پڕۆژەی هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی و پێشتریش ئێمە پشتیوانی ئەو پڕۆژەیەمان کردوە  و ئێستاش حکومەتی هەریمیش پاڵپشتی ئەوە پڕۆژەیە دەکات، تەوەرەی سێهەمیش بریتی بو لەو پێشنیاز و پڕۆژانەی کە ژورە بازرگانییەکانی هەریمی کوردستان پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان کردبوو”.

.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەکرد: “ئێمە وەکو نوێنەری پارێزگای سلێمانی ڕاپۆرتی خۆمان لەسەر هەرسێ خاڵەکە ئامادەکردبو و بەسوپاسەوە خاڵ و تێبینییەکانی ڕاپۆرتەکەمان هەموی وەرگیرا و کاری پێویستیان لەسەر دەکرێت وە خزمەتگوزاری گشتی باشتر دەبێت”.

"دابینکردنی هەلی کار" پرسی گەرمی یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنی ئابوری هەرێم بوو

.

هەروەها ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ناس کوردی وت: “لە کۆبووەکەدا پڕۆژە یاسایەک باس کراوە کە ئەنجومەنی وەزیران دوای پێداچونەوە ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات لەپێناوی گەشەپێدان بە ئاستی ئابوری هەریمی کوردستان، هەروەها لە کۆبووەکەدا باس لەوە کراوە کە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ و سێکتەرەکانی دیکەی ئابوری پێشبخرین بۆ ئەوەی ئەو کەرتانە فراوان بکرێن و لەڕیگایەوە هەلی کار بدۆزرێتەوە”.

.

پارێزگای هەڵەبجە وتیشی: “لە کۆبووەکەدا بەتایبەت باسی هیچ پارێزگایەک نەکراوە و بەڵام لەسەر ئەوە ڕیککەوتین کە پارێزگای هەڵەبجەش وەکو هەر پارێزگایەکی دیکە هاوکاری بکرێت لەکاتی پێویستیدا”.

.

ئەنجومەنی باڵای ئابوری کوردستان لە هەژدە ئەندام پێکهاتوە و ئەندامەکانی پێکهاتون لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و هەر چوار پارێزگارەکەی هەرێم و وەزیری پالاندانان و دارایی و کشتوکاڵ و سەرۆکی چەند دەستەیەکی تایبەتمەند پێکهاتوون و ئەمڕۆ یەکەمین کۆبونەوەیان ئەنجامدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل