fbpx
Shadow Shadow

خێزانی هەر شەهیدێک پێنج ملیۆن دیناری پێدەدرێت

دابه‌شكردنی هاوكارییه داراییه‌كان بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

14:47 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، دەست بە ‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش بکاتەوە و بە وتەی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە “خێزانی هەر شەهیدێک بڕی پێنج ملیۆن دیناری پێدەدرێت”.

.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به ‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستی لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌ت پێكهێنراوه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ رێگای چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه‌ ده‌كرێته‌وه.

.

بەگوێرەی نوسینه‌كه‌ی جەبار یاوەر، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ (دووشه‌ممه‌) لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامیانداوە، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌ و پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن و خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناری پێدەدرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل