fbpx
Shadow Shadow

خەزعەلى: یەکێک لەسێ سەرۆکایەتییەکە و فەرماندەیەکى ئەمنى بەشدارن لە پیلانگێڕى

08:42 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایگەیاند، یەکێک لەسێ سرۆکایەتییەکە و گرنگترین فەرماندەى ئەمنى عێراق، بەشدارن لەو “پیلانگێڕییەى” لە ئارادایە بە ئامانجى بردنى وڵات بەرەو دۆخى پاشاگەردانى.

.

خەزعەلى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى “سێ لایەنى نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى و عێراقى، بەشدارن لە پڕۆژەیەکدا بە ئامانجى دروستکردنى فیتنە و پاشاگەردانى لە عێراق، لایەنى یەکەمیش ئەمریکا و ئیسرائیلە”.

.

وتیشى “ڕۆڵى ئیسرائیل بەهێزترە لە ڕۆڵى ئەمریکا لە پڕۆژەکەدا کە ئامادەکراوە بەمەبەستى ڕاکێشانى وڵات بۆ ململانێی ناوخۆیی، لایەنى دووەمیش لە وڵاتانى کەنداو پێکهاتوون، ئیمارات ڕۆڵى دیاریى هەیە لە پڕۆژەکەدا”.

.

بەوتەى خەزعەلى، “یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە و گرنگترین سەرکردەى ئەمنى لە عێراق، بەشێکن لەو پیلانگێڕییە، پیلانەکەش لەڕێگەى چەند لایەنێکەوە جێبەجێدەکرێت، کە یەکەمیان پێکهاتووە لە سیخوڕە ناوخۆییەکان و شارەزایانى سەربازى لەپێناو چەکدارکردنى لە یاسا دەرچوان”.

.

ڕونیشیکردووەتەوە “لایەنى دووەم ئەوانەن کە سەر بە بزوتنەوە لادەرەکانن، کە بەشێکیان پێیانوایە ئیمامى مەهدى بوونى هەیە و مەرجەعیەتە ئاینییەکان ناهێڵن دەربکەوێت، ئەو کەسانە پلان بۆ کوشتنى مەرجەعیەت دادەنێن تا ئیمام دەربکەوێت، بەپێی بیروباوەڕى خۆیان، لایەنى سێیەمیش ئەوانەن کە تا ئێستا سەر بە حزبى بەعسى هەڵوەشاوەن”.

.

داواشى لە عادل عەبدولمەهدى کرد، بەخێرایی بجوڵێت بۆ جێبەجێکردنى یەکێک لە چارەسەرە پێشنیازکراوەکان، لەڕێگەى لیژنەیەکەوە کە مەرجەعیەت پێشنیازیکردووە بەبەشدارى شارەزایانى سەربەخۆ کە لە پەرلەمان و حکومەت بەشدارنین و چاکسازى بکەن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل